نێچیرڤان بارزانی لەبارەی گرێبەست لەگەڵ روزنەفت هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت-رووداو

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، دەرگای حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەیە بەڕووی روسیا و چاوی لە واژۆکردنی گرێبەستی نوێیە لەگەڵ کۆمپانیای رۆزنەفت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای روسی رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەگەڵ رۆزنەفت گرێبەستی هەیە و بەردەوامیش دەبێت لە هاریکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی “خۆشحاڵین، کە کۆمپانیا روسییەکان لە هەرێمی کوردستاندا بەشێوەیەکی چالاک کاردەکەن. چاومان لە واژۆکردنی گرێبەستی نوێیە، بەڵام هێشتا لەو بارەیەوە رێککەوتن نەکراوە”.

لەماوەی رابردوودا و لەدوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق دژ بە رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی بوو، کە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧دا لەنێوان هەردوولا واژۆکراوە و رایگەیاند: هیچ رێککەوتنێک بەبێ رەزامەندیی بەغدا شەرعییەتی نییە و لە دەرەوەی یاسایە.

پێشتر میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، حکومەتی عێراق هاوکاریی کۆمپانیا نەوتییەکانی روسیا دەکات لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی، کە بەهۆی رێکارە تووندەکانی بەغدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، سەریانهەڵداوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیای رۆزنەفت کردووە، بەمەبەستی روونکردنەوەی گرێبەستەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات. بڕیاریشە وەزیری نەوتی عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی مۆسکۆ بکات، یەکێک لە ئەجێنداکانی سەردانەکەشی گرێبەستەکانی رۆزنەفتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com