نێچیرڤان بارزانی: کێشەکانمان لەگەڵ عیراق بە دەستور چارەسەردەبن

0

نوچەنێت: روداو

سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرکردەکان لە میونشن گرنگ بوون، کۆبوونەوەش لەگەڵ عەبادی “باش بووە”. دەشڵێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە کارتی فشار چارەسەر نابن بەڵکو بە دەستوور چارەسەر دەبن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە ئەنجامی بەشدارییکردنی شاندی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد. هەروەها ئاماژەی بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندی وڵاتان کرد و رایگەیاند، وڵاتان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپێویست دەزانن.

لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند “کۆبوونەوەکەمان باش بوو. چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەبادی دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجام”.

لە میونشن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە. لەو بارەوە رایگەیاند “جۆ بایدن-مان وەک دۆستێکی کورد بینی چونکە ئێستا لە ئیدارەی ئەمریکا نییە. باسی دۆخەکەمان بۆ کرد و بەڵێنیدا لە پارتەکەی خۆی ئەو پرسانە باسدەکات و یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر – بەغدا”.

لەبارەی دۆخی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دوای گەڕانەوە لەگەڵ لایەنەکان گتفوگۆ دەکەن بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن. ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بەچارەسەرکردن هەیە.

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ:

– شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
– وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا
– وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نەرویج
– وەزیری دەرەوەی تورکیا
– راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا
– وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا
– سەرۆکوەزیرانی عێراق
– جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
– وه‌زیرى به‌رگریى سوێد
– وەزیری دەرەوەی ئێران
– نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا
– جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت
– وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ‌
– شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا
– سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌
– شاندێكی پارتی SPDى ئه‌ڵمانی
– شاندی هه‌رێمی باڤاریا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com