نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچووه و پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێ هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، وه‌فدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گەڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه و تێیدا تاوتوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگاکە كرا، له ژیر رۆشنای بڕیاری ١٢٢ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد ره‌سوڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری وەزیری شارەوانی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگری وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوتوێێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ، بۆ شاره‌وانیه‌كانی سنوری پارێزگاکە كرا، كه له ٢٠٠٤ه‌وه ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچووه.
محمد ره‌سول راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی بڕیاری ١٢٢ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌مزووانه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه و ئه‌نجومه‌نی تازه ده‌ستبه‌كار ده‌بن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه متمانه‌یان پێده‌درێت.
له‌باره‌ی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه نوێیەکه‌وه، محمد ره‌سوڵ گوتی، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران %٤٠ی ئه‌ندامانی هه‌ر شاره‌وانیه‌ك بۆ فه‌رمانگه حكومه‌كان ده‌بێت وه‌ك تاپۆ و شاره‌وانی و هتد… هه‌روه‌ها %٦٠ی دیكه بۆ خه‌ڵك و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و چین و تویژه‌كانی دیكه ده‌بێت، واته ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به ده‌نگدان هه‌ڵنابژێردرێن
ناوبراو ئاشكراشی كرد، بڕیاره به‌مزووانه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌نجومه‌نی نوێ بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژێردرێن.