کورد چاوەڕێی وەڵامی بەغدایە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی  ٢٠١٨ی عێراق بودجەی دەوڵەتی عێراق نییە، بەڵکو ئەمە تەنها بودجەی ١٥ پارێزگایە.

ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق، کە پشكی هه‌رێمی كوردستان له ١٧% كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ ١٢،٦٧%، لە پەرلەمانی عێراق تەنها خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و کورد و بەشیک لە سوننەکان رێگرەن لە تێپەراندانی بودجە بەم شیوەیەی ئێستا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەجێبە نەجیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بودجەی دەوڵەتی عێراق نییە، بەڵکو ئەمە تەنها بودجەی ١٥ پارێزگایە، چونکە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان باشور و ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، لەرووی دابەشکردنی داهات و دابەشکردنی شایستەی داریی و مافی هاوڵاتیانی عێراق و سەرجەم ئاستەکان، پڕۆژە یاساکە بنەمای دەستوری و یاسایی تێدا نییە”.       

سەبارەت بەوەی ئایا لایەنی شیعە هەیە لەپەرلەمان لەگەڵ تێپەراندنی بودجە نەبێت بەم شێوەیە، نەجیبە نەجیب گوتی “هەندێک لایەنی شیعە هەیە ناڕازین و تێبینییان هەیە لەسەر بودجە، بەتایبە ئەندامانی پارێزگای بەسرە، بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی، کە شیعە رێگر بن لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئەوان لەگەڵ تێپەڕاندنن بەمشێوەیە، چونکە دەسەڵات و پارەی عێراق لای خۆیانە، تاڕادەیەك تێبینی سوننەکانیش لەسەر پڕۆژە یاساکە رەنگە وەربگیرێت، بەڵام کورد بابەتێکی سیاسییە، بۆیە رازیکردنی کورد کارێکی ئەستەمە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە تاکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی کورد نەدراوەتەوە، ئێمە چاوەڕێین لە هەفتەی داهاتوو وەڵاممان بدرێتەوە، بەڵام چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەبودجەدا، جێبەجێکردنی داخوازی سوننە و بەڵێنەکانی حەیدەر عەبادی بۆ سوننە، لەوانەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەزنەکات پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێندرێت.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com