نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دوو شاندی باڵای وڵاتانی دیكه‌ کۆبووەوە

0

نوچه‌نێت

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی میونشن لەگەڵ دوو شاندی باڵای سویدی و بەریتانی، کۆ بووەوە.

بەپێی دوو راگەیەندراوی حکومەت، رۆژی شەممە ١٧-٢-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندە یاوەرەکەی، لەگەڵ پیتەر هۆڵتکڤێست، وەزیری بەرگریی سوید کۆ بووەتەوە.

هەروەک حکومەت رایگەیاندووە، هەمان رۆژ شاندەکە لەگەڵ ئەلیستەر بێرت، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ پەرەپێدان و کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، جگە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو دوو وڵاتە، تیشک خراوەتە سەر پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵگرتنی گەمارۆ و سزاکانی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، کراوە.

کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی، رۆژی ١٦/٢/٢٠١٨ لە شاری میونش لە باشووری ئەڵمانیا دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. لە کۆنگرەی ئەمساڵدا، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە، کە پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com