نێچیرڤان بارزانی: توركیا به بێ به‌شداریی PKK ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكات‌و ئه‌مه كێشه‌ی ملله‌تێكی 15 – 20 ملیۆن كه‌سیه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته توركیا ره‌وشی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باشتر بكات و ده‌شڵێت به‌بێ به‌شداری پێكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، توركیا ناتوانێت چارسه‌ری كێشه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
نێچیرڤان بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی بی بی سی كه 7ی ئه‌م مانگه سازیكردوه‌و بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت حكومتی توركیا له‌وه تێبگات چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌بێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات و به‌مشێوه‌ی ئێستای چاره‌سه‌ر ناكرێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه كه كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ته‌نها كێشه‌ی په‌كه‌كه نییه‌و كێشه‌ی میله‌تێكی 20 ملیۆنییه‌و توركیا ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكات.
نێچیرڤان بارزانی هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێویسته توركیا ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی جددی بكات و ره‌وشی ئۆجه‌لانیش باشتر بكرێت، دواتر داوا له په‌كه‌كه بكرێت چه‌ك دابنێت و ئه‌وانیش به جددی بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه گرنگترین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وه كه توركیا‌و په‌كه‌كه له‌وه تێبگه‌ن كێشه‌كه‌ی ئه‌وان كێشه‌كی سیاسییه، نه‌ك كێشه‌یه‌ك كه بتوانرێت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كردووه كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و په‌كه‌كه كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه، نه په‌كه‌كه بڕوای به هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌یه‌و، نه توركیاش بڕوای به په‌كه‌كه هه‌یه.
نووچه‌نێت:nrt