نوچە-حۆڕییەت
سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی تورکیا و عێراق، ئەمڕۆ شەممە،١٧ی فێبریوەری لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەمرۆ شەممە، لە پەراوێزی ٥٤مین کۆبوونەوەی ئاسایشی میونشن، لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
ئەم دیدارەی نێوان یڵدرم و عەبادی بۆ ماوەی ٤٠ خولەک، لە پشت دەرگا داخراوەکان ئەنجام درا.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوە، نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگری و سولێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئامادەی ئەم کۆبوونەوە بوون.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە دیدار لە گەڵ عەبادی، جەخت لە سەر هاوکاریەکانی دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و، پارتی کرێکارانی کوردستان و داعش کردەوە.