عێراق دووه‌م گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزا كرد بۆ كڕینی فرۆكه‌ی f16

وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق دووه‌م گرێبه‌ستی كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی F16ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كردووه.
سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی عیراق به‌وه‌كاله‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: سوپای عیراقه ئازاده له‌وه‌ی چ چه‌كێكی پێویسته و له‌كێی ده‌كڕێت.
دلێمی وتیشی: ئه‌مه هه‌ر عێراق نییه به‌ڵكو وڵاتانی كه‌نداویش جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی ئه‌مه‌ریكایان هه‌یه و ژماره‌یه‌ك داواكاری كڕینی چه‌كیان پێشكه‌ش به روسیا كردوه.
نووچه‌نێت:كوردی‌و