نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ده‌سته‌یه‌كی دیكه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵنه‌بژێردرێت، مه‌كته‌ب سیاسی ئێستا ده‌مێنێته‌وه و كاربه‌ڕیكه‌رن.
بڕیاره یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی ٥/٣/٢٠١٨ چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵام تائێستا واده‌ی كۆنگره‌كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه دیاری نه‌كراوه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی خۆی دا مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕیوه‌بردنی یه‌كێتی هەڵبژێرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێرێت یان مه‌كته‌بی سیاسییه‌كی نوی هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌م مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی ئێستا بەردەوام دەبێ، به‌ڵام وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر، چونكه ناكرێ حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی بۆشایی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە پلینیۆم بێت یان كۆنگره یان هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه، ئه‌گه‌ر بۆ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری لێ بدرێت، كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت من پێشوازی لێده‌كه‌م و له‌گه‌ڵی ده‌بم.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئاشكراشی ده‌كات، کە یه‌كێتی له‌خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ چونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئاماده‌كاری پێویستی بۆ ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به ئەنجامێکی باشه‌وه لێی بێینه‌ده‌ر.