نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی، كه به‌غدا له دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه واژۆی كردون ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی لی ئاگادار نه‌كردۆه‌ته‌وه.
له چه‌ند مانگی رابردودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق چه‌ند گرێبه‌ستیكی له‌گه‌ل كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان واژۆكرد بۆ په‌ره‌دان به كێڵگه‌ی نه‌وتی سنوری پارێزگای كه‌ركوك.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی كورد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: به‌پێی مادده‌ی ١١٢ی ده‌ستوری عێراق، پێویسته هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئاگاداربن، چونكه نه‌وت سامانێكی نیشتمانییه، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ناوه‌ڕۆكی گریبه‌سته نه‌وتی یه نوییه‌كانی سنوری كه‌ركوك ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری باس لەوە دەکات، کە ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومەنی پارێزگا داوای روونكردنه‌وه‌مان كردووه له‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی، كه له سنورەکەمان واژۆكراون و ئه‌نجومه‌نی پاریزگای لێ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه پێ نه‌درێت قسه‌ی دیكه‌مان ده‌بێت.