نوچەنێت
ئەمڕۆ (شەممە ١٧-٢-٢٠١٨) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و دواتریش لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەڵ هەردوو شاندی یاوەریان بەشدارن. چاوەڕوان دەکرێت چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ بکرێت.