تورکیا لە عەفرین ئەم جۆرە چەکە بەکاردەهێنێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا، هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرایان کردووە، سوپای تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفریندا غازی ژەهراویی بەکار هێناوە.

لە ٢٠-١-٢٠١٨، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له‌ ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون” و به‌ بۆردوومانكردنی شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ده‌ستيپێكرد و وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياكانى “سوپاى سورياى ئازاد” به‌ڕێوەده‌چێت و هەتا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەو هێرشە کیمیاییەی سوپای تورکیا، رۆژی هەینی ٢٠١٨/٢/١٦ لە باکووری عەفرین ڕوویداوە و بەو هۆیەوە ٦ کەس بریندار بوون.

برووسک حەسەکە، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەم بارەیەوە دەڵێت “سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر گوندێکی باکووری عەفرین و بەو هۆیەوە شەش کەس تووشی گرفتی هەناسە بوون و چەند نیشانەیەکی دیکەی غازی کیمیایی لەو هێرشەدا دەرکەوتووە”.

هاوکات چادێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا و میدیای فەرمی سوریا (سانا)ش ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە “سوپای توركیا بە چەکی کیمیایی، ھێرشی كردووەتە سەر گوندەكانی سنووری عەفرین، بەو ھۆیەوە لە گوندی ئەرەندێ ناوچەی شییە شەش ھاوڵاتی سڤیل بریندار بوونە”.

دكتۆر خەلیل سەبری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەڤرین لە عەفرین گوتوویەتی “بریندارەكان تووشی حەساسییە بوونە، لە ژێری چارەسەر پزیشكی دان، پاش چارەسەركردنی بریندارەكان ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەو ماددەیە بڵاو دەكەینەوە، كە سوپای توركیا بەكاری ھێناوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com