نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک گەورە بەرپرسی وڵاتان کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت-رووداو

ئەمڕۆ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی گەورەی وڵاتانی ئەوروپی لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبووەوە.

کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٦-٢-٢٠١٨، بە کاتی هەولێر، ٥٤مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوامدەبێت. زیاتر لە ٦٠٠ کەسایەتی لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا بەشداردەبن، لەنێویاندا سەرۆکی وڵاتان و رێکخراوەکان و بەرپرسە باڵاکان هەن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارە.

کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج

ئەمڕۆ (هەینی ١٦-٢-٢٠١٨)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئینە ماری ئێریکسێن سۆریدێ، وەزیری دەرەوەی نەرویج لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە.

کۆبوونەوە لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

هەر لە چوارچێوەی کۆنفراسنی ئاسایشی میونشن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی د. ڤایتەر لیندەر، سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوبراو کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا  ئەندامانی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بریتیبوون لە: د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا.

 

کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەت لە ئەڵمانیا ئامادەبوون.

هەر ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی د. ڤایتەر لیندەر، سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوبراو کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە لە ١١-٢-٢٠١٨ وەزیری بەگریی ئەڵمانیا بۆ جاری پێنجەم سەردانی باشووری کوردستانی کرد. سەردانەکەی ئەمجارەی جیاواز بوو، چونکە یەکەم بەرپرسی باڵای ئەوروپا بوو دوای گەمارۆی سیاسی بەغدا بۆ سەر هەولێر سەردانی کوردستانی کرد. رۆژێک دواتریش جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێری کرد.

 

کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا

هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە نێچیرڤان بارزانی، چوارەمین کۆبوونەوە لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامدەدات و لەگەڵ ئەنجلینۆ ئەلفانۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی ١٩٦٣ تائێستا ساڵانە ئەنجامدەدرێت. ئەمساڵ رۆژانی ١٦ تاوەکو ١٨ی شوبات بەڕێوەدەچێت و گرنگترین ئەو پرسانەی تاوتوێدەکرێن بریتین لە: پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا. گرفتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تێکچوونی پەیوەندیی وڵاتانی کەنداو. هەوڵەکان بۆ داماڵینی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی. کێشەی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com