نێچیرڤان بارزانی بەشداری کۆنفرانسێکی جیهانی دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ (هەینی ١٦-٢-٢٠١٨) كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد.

لە سەرەتادا ڤولفگانگ ئیشنگەر، سەرۆکی کۆنفرانس گوتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشكەش كرد و داوتر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وتارێك پێشكەش دەكات.

هەروەها لەم كۆنفرانسەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

ئەم کۆنفرانسە ٥٤مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیایە و کۆنفرانسەکە بە بەشداری نزیکەی ٦٠٠ سەرۆک، سەرکردە، سیاسەتوان، پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا باسی چەندین تەوەر دەکرێت. 

لە نێو ئامادەبوواندا، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێری رێکخراوی ناتۆ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەمیری قەتەر، سەرۆکی ئۆکراینا و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەشدارن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com