نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەفروباران ڕو لەھەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لەئەمڕۆ وە شەپۆلێکی باران بارین، ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت. سەرەتا لەسنوری گەرمیان و سلێمانی، دەست پێبکات و دواتر ھەولێر و دھۆک دەگرێتەوەو تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
باران بارینەکە ئەگەری لافاوی دەکرێت، بۆیە دەزگا خزمەتگوزاری و پەیوەندایدارەکان ئاگادارکراونەتەوە.
هەروەها پێشبینی بەفربارین، لەناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، ماوەی باران بارینەکە کورت و بڕەکەی زۆردەبێت. رەنگە گرفت بۆ ھاتووچۆ دروست ببێت.