نوچەنێت:تایبەت
حکومەتی عێراق رەزامەندیداوە گەشتەکانی عومرەکاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامبدرێن، و گوتەبێژەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمش دەڵێت “رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وه‌فدێکی وه‌زاره‌ت، به مه‌به‌ستی میكانیزمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان سەردانی بەغدادەکات”.
رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٧، حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەبەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری كوردستان.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرە رایدگەیاند “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به مه‌به‌ستی میكانیزمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هەولێر و سلێمانی بۆ گه‌شتی عومره‌كاران سه‌ردانی به‌غدا دەكه‌ن”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمە بەنوسراوی فەرمی ئاگادارکراوینەتەوە کە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی کوردستان بەڕووی عەمرەكاراندا دەکرێتەوە.