نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٥-٢-٢٠١٨) کۆتا وادەیە بۆ رادەستکردنی لیستی ناوی کاندیدانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادەنەکانی عێراق، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت “لیستی کاندیدەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە کردووە و هەر ئەمڕۆ رادەستی کۆمسیۆنی دەکەین”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدگەیاند “سەرجەم ئامادەکارییەکانمانکردووە و لیستی کاندیدەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئامادە کردووە و هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە رادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەکەین”.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پارێزگای کەرکوک بەشداریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ناکەین.