نوچه‌نێت: تایبەت
وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌ریم رایده‌گه‌نێت، تائێستا له هۆكاری قبووڵنه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ١٥/٢/٢٠١٨)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له حكومه‌ت قبووڵكردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌سه‌ند نه‌كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لەبارەی قەبووڵکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی رایگه‌یاند: تائێستا له حكومه‌تی هه‌رێمەوە ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان قبووڵ نه‌كراوه.
له باره‌ی هۆكاری قبووڵنه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی كۆمه‌ڵ له كاتێكدا ده‌ستله‌كارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و یه‌كگرتوو قبووڵكراوه عه‌بدولستار مه‌جید دەڵێت “تائێستا له هیچ هۆكارێكی قبووڵنه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.