تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه كوردییه‌كان ریژه‌ی ٣٢% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێت “تائێستا به فه‌رمی له‌و مۆڵه‌ته‌ی به‌غدا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه وه‌ك ده‌نگۆ بیستوومانه”.
به‌پێی زانیارییەکان، حكومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی مانگێكی داوه‌ته پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كانی شاره‌كه به رێژه‌ی ٣٢% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك، له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن له‌و ماوه‌یه‌ی، كه دیاری كراوه، به‌غدا تاك لایه‌نه پۆسته‌كان پڕده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك رایگه‌یاند: تائێستا به فه‌رمی له هیچ مۆڵه‌تێكی حكومه‌تی عێراق ئاگادانه‌كراوینه‌ته‌وه و ئێمه ته‌نها وه‌ك ده‌نگۆ له‌و توركمانانه‌مان بیستووه، كه له حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه نزیكن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ مۆڵه‌ت و پیشنیاره‌كه‌ی به‌غدا ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری گوتی، كورد ریژه‌ی ٣٢% ته‌نها بۆ پارێزگار و پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌تده‌كاته‌وه و كورد پێی وایه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ٣٢ جێگیر بكرێت پێویسته هه‌موو پۆسته ئیدارییه‌كان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بگرێته‌وه، نه‌ك له سه‌ره‌وه بۆ خوار.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێویسته چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ ریژه‌ی ٣٢ له سه‌ده‌كه وه‌ربگیریێت، چونكه ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ی یاسا دابه‌شكاری نایاسایی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشكراشی ده‌كات، سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شكاریه، كه ریژه‌ی ٣٢%ی پۆسته‌كانه بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هاوهه‌ڵوێستین.