نوچه‌نێت: تایبەت
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێككه‌وتین له‌سه‌ر رۆژی كۆنگره و بڕیاره به‌مزوانه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشنیاره هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند په‌سه‌ند بكات بۆ دیاریکردنی رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥/٢/٢٠١، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێشنیارێك بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كیتی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی، گوته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێككه‌وتین له‌سه‌ر پیشنیاری ئه‌نجامدانی رۆژی كۆنگره له ٥/٣/٢٠١٨، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان و بڕیاردرا به زووترین كات هه‌ڤأل كۆسره‌ت ره‌سول، كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیاری بكات و كاتی كۆنگره به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌تیف نێروه‌یی، ئاشكراشی کرد و گوتی، كۆسره‌ت ره‌سول، بۆچوونی له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو، كه ڕۆژی پێنجی مانگی سێ یه‌كێتی كۆنگره ئه‌نجامبدات و ئه‌و ئه‌رکه‌ی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌سه‌ر شانمان بوو جێبه‌جێمان كرد.