نوچەنێت
حکوومەتی عێراق، پێویستی بە ملیاران دۆلارە بۆ ئەوەی ناوچە وێرانبووەکان، لەماوەی ١٠ ساڵدا نۆژەن و ئاوەدان بکاتەوە، بەڵام نزیکەی لە ١٣%ی ئەو پارەیەی دەستیکەوتووە. ئابووریناسێکیش دەڵێت “ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کاری ئەو چەند ملیار دۆلارە نییە و تەنانەت تریلیۆنیش کافی نییە و، ئەو ناوچانەش شەڕ تێیدا ڕووی نەداوە وێرانەیە”.
كۆنگرهی دووباره ئاوهدانكردنهوهی عێراق، ڕۆژی ١٢-٢-٢٠١٨ له كوهیت دهستی به كارهكانی كردووه و، دهیان دهوڵهتی كۆمهك بهخش و سهدان رێكخراوی ناحكومی و كۆمپانیای وهبهرهێنی جیهانی، بهشداریان تێدا كردووه و ئهمڕۆ كۆتایی دێت”.
زیانەکانی عێراق بە چەند خەمڵێندراوە
حکومەتی عێراق، لانیکەم پێویستی بە ٨٨ ملیار دۆلارە بۆ ئەوەی ناوچە وێرانبووەکان، لەماوەی ١٠ ساڵدا نۆژەن بکاتەوە، بەڵام نزیکەی لە ١٣%ی ئەو پارەیەی دەستکەوتووە.
لەو کۆنگرەیە، کوێت بەڵێنیداوە دوو ملیار دۆلار بە عێراق بدات، ملیارێک بە قەرز و ملیارێکیش بۆ وەبەرهێنان. تورکیا پێنج ملیار دۆلار بۆ قەرز و وەبەرهێنان لە عێراق خەرجدەکات، سعودیە ١.٥ ملیار دۆلار. ئیمارات و قەتەریش هەریەکەیان بەڵێنی پێدانی نزیکەی یەک ملیار دۆلاریان بە عێراق داوە.
ئهمریكا هیچ هاوكارییهكی پێشكهش نهكرد
رۆژنامهی نیویۆرك تایمزی ئهمریكی له راپۆرتێكدا(١) باسی شكستی كۆنگرهی دووباره ئاوهدانكردنهوهی عێراق له كوهیت دهكات و نووسیویهتی “له ڕۆژی دووهمیدا كۆمهك بهخشهكان، نهیانتوانیوه زیاتر له چوار ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكهنهوهو ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكایش، هیچ هاوكارییهكی پێشكهش نهكردووه.
ئهمریكا بونیادنانهوهی عێراقی بۆ وڵاتانی دیكه بەجێهێشتووه
رۆژنامه ئهمریكییهكه ئاماژهی بهوهكردووه، له كۆنگرهكهدا كه دهیان وڵاتی بهخشهر و سهدان كۆمپانیا و رێكخراوی كۆمهكبهخشی تێدایه، ئهگهری شكستهێنانی ههیه و نهیانتوانیوه كۆمهكێكی ئهوتۆ كۆبكهنهوه، جگه له پێشكهشكردن چوار ملیار دۆلار، هیچ بهڵێنێكی دیكهیان نهداوه، بهڵام ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا پێشتر رایگهیاندبوو كه هیچ پارهیهك نابهخشێته عیراق، پهیامی ئهمریكا روونه و بونیادنانهوهی عێراقی بۆ وڵاتانی دیكه جێهێشتووه”.
شكست ههڕهشه له ئایندهی سهرۆكوهزیرانی عێراق دەکات
نیویۆرك تایمز دەڵێت “كۆنگرهكه گورزێكی پیشهیی بووه بۆ حكوومهتی عێراق، چونكه ناتوانێت تێچووی ئاوهدانكردنهوهی پاشماوهكانی جهنگ بگرێته ئهستۆی و له ههندێك روویشهوه بههۆی داگیركردنی عێراق بووه لهلایهن ئهمریكاوه”.
رۆژنامهكه باسی ئایندهی حهیدهر عهبادی دهكات و نووسیویهتی “شكست ههڕهشه له ئایندهی سهرۆكوهزیرانی عێراق و ئهو كۆششه دهكات، كه ساڵانێكه ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا و وڵاتانی دیكه، بۆ سهقامگیری وڵات و بهرهنگاربوونهوهی توندڕهوی داویانه”.
تەنیا چوار ملیار دۆلار بۆ عێراق کۆکراوەتەوە(٢)
ڕۆژی چوارشەممە ١٤/٢/٢٠١٨، شێخ سەباح جابر ئەحەمد ئەلسوباح، میری کوێت لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا، چوار ملیار دۆلار بۆ عێراق کۆکراوەتەوە. گوتیشی “وڵاتەکەی بڕی دوو ملیار دۆلار پێشکەشی عێراق دەکات. بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارە وێرانبووەکانی، یەک ملیار دۆلار بە قەرز و یەک ملیار دۆلاریش وەک هاوکاری”.
عێراق سەرزەمینی دەرفەتەکانە(٣)
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، عێراق پێویستی بە دووبارە بونیادنانەوە و نوێبوونەوەی ژێرخانی ئابووری هەیەو، سەرزەمینی دەرفەتەکانە، هیوادارم دڵسۆزان و دۆستانی عێراق، ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و باشترین پشکی خۆیان پێشکەشبکەن. ئامانجی ئێمە دروستکردنی ژینگەیەکی ئابووری تەندروستە بە دابینکردنی هەزاران دەرفەتی کار بۆ لاوان، خاوەن پیشەکان و باشکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی و ئاستی خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتیان.
ئێمە شەڕی دژ بە مرۆڤایەتیمان کرد، شەڕمان دژی خراپترین تیرۆری خوێناوی لە مێژووی نوێدا کرد، بە لەبەرچاوگرتنی لایەنی مرۆیی، ئەویش لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانمان دژ بە داعش ڕێنمایی و راسپاردەکانمان بۆ هێزەکان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانمان بوو، هێزەکانیشمان لەو رووەوە جوانترین نموونەیان پێشکەشکرد و بۆ بەدیهێنانی ئەوەش قوربانیماندا.
داوا لە برا و دۆستەکانی خۆمان دەکەین، بەشداربن لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی عێراق و ژێرخانی ئابووری، بەر لەوەش دەبێت کار بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری، بۆ ناوچانە ئازادکراوەکان بکەین. ئێمە توانیومانە نیوە ژمارەیەک لە ئاوارەکان بگەڕێنینەوە، کە ژمارەیە دەگاتە پێنج ملیۆن کەس لە نێوخۆدا، هەروەها ژمارەیەک لە برا سوورییەکانمان وەکو ئاوارە لەنێو عێراقدان.
هەروەها جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەکەینەوە، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاری لەڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خێرا کە دەبێتە پاڵپشتییەک بۆ گەڕانەوەیان.
هەموو عێراق بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە لەڕووی گەشەپێدانەوە بەرەو دوا گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش دەرفەتی گەورە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق هەیە. هەر لە بەسرەوە کە نوێنەرایەتی مێژوو و شارستانیەتی دەکات و سەرچاوەیەکی گەورەی ئابوورییە، هەروەها زیقار بە ئەهوار و شوێنەوارییەکانی ناسراوە، هەروەها بابل بە شارستانیەتی خۆی و بەغدای خۆشەویست، هەروەها ئەنباری رزگارکراو و نەینەوای دایکی دوو بەهارەکە و پارێزگانی باکووری ئێمەی خۆشەویست لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
وەبەرهێنان، باشترین رێگەیە بۆ بەرەو پێشبردنی سوڕی ئابووری وڵات و زیادکردنی بەرهەم و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هەزاران عێراقی و، بەگەڕخستنی دەستی کاری لاوەکانمان و چینەکانی دیکە.
ئێمە چاومان لەوەیە، کۆمپانیاکانتان لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق کار بکەن، ئێمەش کار لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و هەبوونی شەفافیەت دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکان و بەردەوامبوون لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ئەم کۆنفرانسە دەستپێکێکی گرنگە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و دەستپێکردنی وەبەرهێنان لە عێراق، بەرەوپێشچوونی عێراق لە قازانجی هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە، هیوادارم وڵاتانی جیهان هاوکاربن لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
ئەوەی عێراق بۆ وەبەرهێنان تەرخانیکردووە لە فەرهەنگی هیچ وڵاتێکدا نییە
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، پرۆفیسۆر هوشیار مەعروف، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ، لە بارەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و دۆخی ئابووریەکەی رایگەیاند، عێراق لە قەیرانێکی زۆردایە و پارەیەکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووە. بەتایبەتی لەگەڵ سەندووقی نەختێنەیی جیهانی، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، لەبەر ئەوە ئەوەی هەیەتی بە قەرز داپۆشراوە، چونکە هیچی دانەناوە بۆ وەبەرهێنان لە نێو بودجەدا. واتە هەموو دانراوە بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی ٤٪، کە لە فەرهەنگی هیچ وڵاتێکدا ئەمە نییە.
پرۆفیسۆر هوشیار دەڵێت، بودجەی عیراق لەسەر مووچەیە، کە ئەمە وادەکات وڵات بەرەو دواوە بڕوات، ئەو پارەیەی دەچێ بۆ مووچە، هەمووی دەچێتەوە بازاڕ و شتومەکی بەکاربردن، کە ئەنجامەکەی ئەوەیە، هاوەردەکردن لەدەرەوە زۆرتر دەبێت و پارەکەش دەچێتە دەرەوە. لەم حاڵەتەدا ناتوانرێت ئابووری وڵات گەشەی پێبکرێت. بە هیچ جۆرێک نە لە پیشەسازی و نە کشتوکاڵی و هیچ بوارێکی دیکە.
ئەوپارەیەی لە کۆنگرەکە داواکراوە زۆر کەمە
ئەو ئابووریناسە ئاماژە بەو دەکات، ژێرخانی ئابووری عێراق پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت، نەک لەبەر وێرانکاری شەڕ، بەڵكو هەموو وڵاتەکە لە دواکەوتندایە و پێویستی بە سەدان ملیار دۆلارە تا بتوانرێ ژێرخانی ئابووری گەشەی پێبدرێت، ئەوپارەیەی داوایان کردووە لە کۆنگرەکە، زۆر نییە و ئەوەش کە وەردەگیریێت قەرزە و دەبێ بدرێتەوە. بەڵام کێشە نییە ئەگەر بۆ وەبەرهێنان بێت، نەک بۆ مووچە، کە هێشتا بۆ مووچە یەکجار زۆر قەرزارن.
دەبێت عێراق لە داهاتی نەوت رزگار بکرێت
پرۆفیسۆر هوشیار باس لەوە دەکات، کە دەبێ ئەو شوێنانەی ڕووخاوە بە پەلە ئاوەدان بکرێتەوە، بەڵام هێچ کۆمپانیایەک نایەت ئاوەدانی بکاتەوە بەبێ ئەوەی گرێبەستێکی ئەوتۆ بکات بۆ گەرەنتی کردنی پارەکەی “عێراق وڵاتێکی سەربە داهاتی نەوتە. بە رێژەی ٩٩٪. دەبێت عێراق لەو داهاتە رزگار بکرێت و ڕووبکرێتە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و …هتد”.
بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق ترلیۆن-یش کافی نییە
لەبارەی دۆخی پارێزگاکانی عێراق بەگشتی ئەو ئابووریناسە دەڵێت “لە ڕاستیدا کە سەردانی ئەو پارێزگایانە دەکەی، کە تێیدا شەڕ رووی نەداوە، بەڵام هەمووی وێرانە، چونکە ژێرخانی ئابووریەکی وێرانە و هێچ پڕۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە، رێگاوبان و گەشتیاری لێ نییە. پیشەسازی-یش پێش نەخراوە، کە ئەمە کاری ئەو چەند ملیار دۆلارە نییە، عێراق داوای دەکات تەنانەت تریلیۆنیش کافی نییە”. گوتیشی “ئەوی بیستوومە ئەو بڕە پارەیەش داوا کراوە، تەرخاندەکرێت بۆ شار و ناوچە شیعیەکان، نە بۆ ناوچەکانی سوننە و کورد، کە بە هۆى شەڕی داعشەوە بووەتە وێرانە.
ئەنجام:
بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژێرخانی ئابووری عێراق و ئاوڕنەدانەوەی پێویست لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، شکستێکی مەترسیدار لە داهاتووی عێراق چاوەڕێ دەکرێت وەک باسدەکرێت، پێناچێت بێجگە لە کێشە ئابوورییەکان، کە ئەوەندەی بەهۆی شەڕی داعشەوە ڕوویداوە زیاتر لەوە بەهۆی گەندەڵییەوە لە هەموو ڕوویەکەوە قەیران، شکست، وێران کاری و لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
سەرچاوەکان:
١ـ http://www.kurdistan24.net/so/news/933fe40e-3142-45df-b41c-f3c9a8396456