ئەمریکا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئێران، دەدات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاوو ئێستا وەڵامدەر بووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری رێکس تیلرسەن، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە  سەرکەوتووە بووە.

تیلرسەن  کە بە سەردانێک چووەتە عەمانی پایتەختی ئوردن، دەڵێت، ئێران و هێزەکانی بەستراوە بە رژێـمەکەی هەر چی زووتر دەبێ خاکی سوریا جێ بهێڵن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە، جەختی کردەوە، کە ئەمریکا بە جددی لە هەوڵدایە، ئاڵۆزو ناکۆکییەکان لە گەڵ هاوپەیمانی خۆی لە ناتۆ(تورکیا)کەم بکاتەوە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com