لیژنەکەی بەغدا، وردبینی زیاتر لەم وەزارەتە دەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

هەنگاوە کرداریییەکانى لیژنەى وردبینى لە موچە، بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، دەستپێکرد و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت”هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە”.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”دواى ئەوەى لەچەند رۆژى رابردو لیژنەى باڵاى وردبینى موچە، لە بەغداوە سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، دوێنێ سێ شەممە ١٣-٢-٢٠١٨ لە لایەن لێژنەیەکى تایبەتەوە هەنگاوە کردارییەکانى ئەو لیژنەیە، بۆ وردبینىکردن لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، دەستیپێکرد”.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوەکردەوە، کە ئەوان هەموو ئامادەکارییەکانیان، بە مەبەستی وردبینی لیستی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کردووە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com