نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیاری كرا. دەکرێ ئەوکاتە دروستكردنی لیستی هاوبه‌شی ئه‌و سی لایه‌نه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بڕیاریان داوه به لیستێكی هاوبه‌ش به‌ناوی لیستی(نیشتمان) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ناوچه كیشه له‌سه‌ره‌كان دروت بکەن.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، تا ئیستا هیچ گفتوگۆ و بڕیارێك بۆ دابه‌زینی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، نییە، چونكه هێشتا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه. ئەگەر كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرا. ئه‌وكاته ده‌كرێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
ئیسماعیل نامیق دەڵێت، ئاگاداری هیچ بڕیارێكی ئه‌و سێ لایه‌نه نیم كه بریاری دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شیان دابێت، بۆ هاوهه‌ڵویستیان له پرسه سیاسی و پرسه جیاوازه‌كاندا.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە له ئیستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به فه‌رمی ته‌نها له یه‌ك هاوپه‌یمانێتی دایه، ئه‌ویش هاوپه‌یمانێتی سێ لایه‌نه‌كه‌یه له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.