عیراق توشی کارەساتی خراپتردەبێت

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا جۆرێک بیرکردنەوە لە ناو پێکهاتە عێراقییەکان هەیە، بەتایبەت شیعەکان، کەبتوانن بەزۆرینە بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق تێپەڕێنن.

فراکسیۆنە شیعەکان، چەندجارێک لە پەرلەمانی عێراق، هەوڵیاندا خوێندنەوەی دووەم، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی  ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق، بەڵام بەهۆی ناڕازیبوونی پەرلەمانتارە کوردەکان، تا ئێستا نەتوانراوە پڕۆژەیاساکە تێپەڕێنرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، خۆشەوی خەلیل ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی عێراق، سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق، لەنێو پەرلەمان رایگەیاند”ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین و ئەوەی لەتواناماندابێت دەیکەین، بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵکی کوردستانی تێدا جێگیربکرێت. ئەگەر ئەوان بەنیازی تێپەڕاندنی بن،بەڵام تەنها کوردنییە کە گلەیی لە سەر بودجە هەبێت، سوننەکان هێشتا بە تەواوی رازی نەکراون و پارێزگاکان داواکارییەکانیان جێ بە جێ نەکراوە. بۆیە لەو باوەڕەدانیم بودجە تێپەرێندرێت”.  

خۆشەوی خەلیل ئاماژە بەوەدەکات، کە لەئێستادا جۆرێک بیرکردنەوە، لە ناو پێکهاتە عێراقییەکان هەیە بەتایبەت شیعەکان، کەبتوانن بەزۆرینە هەندێک پرس تێپەڕێنن، بەتایبەت بودجە، بەجۆرێک کە ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنە ی پێشترکراوە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق، جێ بەجێ نەکەن.

ئەو ئەندام فراکسیۆنەی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، هیوا خوازە، لەعێراق بیر لەوەبکرێتەوە شەراکەت و رێککەوتن لەنێوان هەموولایەنەکانی عێراق هەبێت، ئەگەر ناعێراق، تووشی کارەساتی خراپتر دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com