نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٤-٢-٢٠١٨، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی لە ، كۆبووه‌ته‌وه و بارودۆخی سیاسی، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوخۆی كوردستانی بۆ ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە شیكردووەتەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د یه‌كێك له په‌له‌مانتارانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كه‌ی بارزانی
و فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبی بووه و بارزانیش به‌و سیفه‌ته له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كۆبوه‌ته‌وه. بۆیه ناوه‌ڕۆكه‌ی بۆ میدیاكان نییه‌و تایبه‌ته به ناوخۆی حیزب، به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رنج و بیرورامان ئاڵوگۆڕكرد.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بارزانی تیشكی خستووه‌تەسەر ریفراندۆم و ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و باسی لەو هۆكارانە كردوور، كە هانی گەلی كوردستانی دا، بەرەو ریفراندۆم هەنگاو بنێت.
بارزانی جەختی لەوە كردووەتەوە، كە پێشێلكردنی دەستور و تێكدانی تەوافوق و پارسەنگی و نەهێشتنی شەراكەت، وای كردووە گەلی كوردستان بڕیاری ریفراندۆم بدات.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵ و قوربانیدان و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان داوە “كە رێگەی لە سەركەوتنی پیلانی نەیاران گرتووە و، هاوكێشەكانی بە قازانجی گەلی كوردستان شكاندووەتەوە”.
هەروەها جەختی لە ئەرك و پێگەی ڕاستەقینەی په‌رلەمان، لە ژیانی گەلی كوردستان كردوەتەوەو، پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانیش سازدانی هەڵبژاردنی بە باشترین رێگەچارە بۆ ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، لە قەڵەمداوە.