سێ وەزیری بن دیوار ئاشکرا دەکرێن

0

نوچەنێت: کوردستان24

كوردستان24 ئاشكرای ده‌كات، كه‌ وه‌زیرێكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان  وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ ئه‌رك و ده‌وامێكی فه‌رمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌، كه‌چی مانگانه‌ مووچه‌ی خۆی و 3 پاسه‌وانی وه‌رده‌گرێت و دوو ئۆتۆمبێل و خانوویه‌كیشی له‌حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌. سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش داوا ده‌كات ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ قبووڵ بكرێت و كۆتایی به‌وكارانه‌ بهێنرێت.

به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، وێڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستاش مووچه‌ی خۆیان و پاسه‌وانه‌كانیان له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی كوردستان24 وه‌زیری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی هه‌مان وه‌زاره‌ت كه‌ هه‌ر دووكیان‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن ،وێڕای وه‌رگرتنی مووچه‌ی خۆیان و 3 پاسه‌وانی وه‌زیر  هاوكات تا ئێستاش سێ تۆمبێل و خانوویه‌كی حكومه‌ت كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ 500 ھەزار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت لایان ماوه‌‌ته‌وه‌ و راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

عەبدولرەزاق عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ وه‌كاله‌ت بە كوردستان24 راگەیاند”وەزیری پیشەسازی خۆی و پاسەوانەكانی تاكو ئێستا مووچە وەردەگرن، جگە لەویش بەڕێوەبەری گشتی دیوان ھێشتا مووچە وەردەگرێت و  ئۆتۆمبێل و خانووی حكومەتی لاماوە كە بۆی دابین كرابوو و بۆ حكومەتی نەگەڕاندووەتەوە”.

ھەر سەبارەت بەم باسەوە، عومه‌ر كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت “ئەم بابەتە جێی پرسیارە، پێویستە ھەرچی زووە حكومەت دەست لەكاركێشانەوەیان قبووڵ بكات و ئیمتیازات لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com