ماکرۆن: لەم کاتەدا هێرشی سەربازی دەکەینە سەر سوریا

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی فەڕەنسا جەخت دەکاتەوە، لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە لایەن سوپای بەشار ئەسەدەوە، وڵاتەکەی بێ هەڵوێست نابێت.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، ئەگەر سوپای سوریا لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە چەکی کیمیایی بەکار بهێنی، وڵاتەکەی هێرشی سەربازی دەکات سەر سوریا. ماکرۆن ئەوەش دەخاتە روو، تاکو ئێستا هیچ نیشانەیەک لە بەکارهێنانی ئەم چەکانە نابیندرێ.

ماکرۆن هەروەها دەڵێت،  پێشتریش هێڵی سورم لە پەیوەندی لە گەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دیاری کردووە، نە ئاژانسەکان  ونە هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا، بەکارهێنانی ئەم چەکەیان لە لایەن سوپای بەشار ئەسەد پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئەم لێدوانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە، کە شەوی هەینی رابردوو، ماکرۆن لە میانە ی گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا، لەبارەی بەکارهێنانی بۆمبی کلۆر لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەد، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com