نوچەنێت
دوای ٢٣ساڵ لە ئەنجامدانی، کەناڵی “مستند سیما”ی سەر بە سوپای پاسداران، لە ساڵیادی مردنی سەردار ئەحمەد کازمی، کە لە بەرواری ٩-١-٢٠٠٦، لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی لە رووداوێکی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە نزیک ورمێ. بەم بۆنەیەوە لە رێکەوتی ٩-١-٢٠١٨ دۆکیۆمێنتاری کۆیسنجق-یان وەک یادێک بۆ گرنگی رۆڵی ناوبراو بڵاوکردەوە. لە بەرامبەردا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە کەناڵی (تیشک) بە دۆکیۆمێنتاریەکی بەناوی (خەیاڵی بەتاڵ) وەڵامی ئێرانی دایەوە.
نوچەنێت هەردوو فیلمەکە بڵاودەکاتەوە.
ئەم دۆکیۆمێنتارییە، باس لەو هێڕشە دەکات کە لەساڵی ١٩٩٦ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کرایەسەر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە.
بەپێی دۆکیۆمێنتارییەکە، ئەو ژمارە چەکدارەی، کە بۆ هێرشکردنە سەر دیموکرات هاتوون، تەواو دیارنین، بەڵام هێزێکی پڕچەک و زۆربووە. چەکی قورسیان بەکارهێناوە و تۆپخانەشیان پێبووە. بە هاوکاری یەکێتی نێستیمانی کوردستان هاتوون و لە سەربازگەی سەلام (معسکر سلام)ی تاسلوجەی سلێمانی خۆیان رێکخستووە. دواتر بەرەو کۆیە بەڕێکەوتون. بەمەبەستی ئیمزاکردنی بەڵێننامەیەک بە مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، فوئاد مەعسوم لە نێواندابووە.
دۆكۆمێنتاری كۆیه (کۆی سنجق)
کەناڵی (مستند سیما) کەناڵێکە سەر بە سوپای پاسدارانە. زیاتر کار‌و چالاکییەکانی پەیوەست بەم سوپایە بلاودەکاتەوە.
لە دۆکیۆمێنتارییەکدا، بە ئاماژەکردن بە هەندێ شتی نەبینراو -و نەبیستراو، باس لە هێڕشەکەی ساڵی ١٩٩٦ بۆ سەر حزبی دیموکراتی کوردستان، لە کۆیە دەکات. کە لەسەر زاری خودی بەرپرسانی سوپای پاسدارانەوە، روداوەکە دەگێڕدرێتەوە و باس لە هەندێ نهێنی نەدرکێنراو دەکەن.
كه‌ناڵی مستند سیما، دەستپێکی روداوەکە بەمجۆرە دەگێڕێتەوە”حاجی ئه‌حمه‌د (سەردار ئەحمەد کازمی) چاوێکی لەسەر کاتژمێرەکەیەتی، كات كه‌مه و به‌شوێن رێگهایه‌كه‌وه‌یه، تا پێش تاریك بوون، هێزه‌كه‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌رباز بكات. فكری به‌ته‌واوی سه‌رقاڵ بووه و هیچ شتێك ناتوانێ سه‌رنجی لەسەر ئەوە لاببات.
له‌و به‌ری جاده‌كه، براده‌ره‌كانی له‌ده‌وری به‌رپرسی كورده‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به قه‌ناعه‌تی بگه‌یه‌نن، چاوی ئه‌حمه‌د (بەپرسی کوردەکانی بارزانی) روو له سه‌ردار جه‌عفه‌رییه.
هاوکات لە بارەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەڵێت” شه‌ش فه‌وج له هێزه‌كانی بارزانی، شاخه‌كان سه‌نگه‌ریان گرتووه و چاوه‌ڕێ فه‌رمان ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی ئه‌وانه (ئه‌حمه‌د، ماندوو له هه‌موو ئه‌و كارانه، بۆ لای سه‌نگه‌ری پێشه‌وه ده‌چێ)”.
سه‌ردار محەمەد جواد جه‌عفه‌ری، کە ئەو کات یەکێک بووە لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، دەڵێت “بۆئه‌وه‌ی هیچ روداوێك روونه‌دا و كاروانی هێزه‌كه هه‌ر وا نه‌به‌ینه ناو -ناوچه‌ی (زۆن) پارتی، گوتم ـله‌وانه‌یه ناوه‌ندیان له‌وێ به‌م هێزه‌ی ئێره‌یان نه‌گوتبێ، له‌به‌ر ئه‌وه من له گه‌ڵ خوا بیبه‌خشێ شه‌هید سه‌ردار حه‌نیف و، له‌گه‌ڵ براده‌رێكی دیكه‌ی قه‌رارگای هه‌مزه، سواری سه‌یاره‌یه‌ك بووین و به‌ره‌و باره‌گای ئه‌و هێزی به‌رپرسی پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه بوون رۆیشتین”.
لە دۆکیۆ مێنتارییەکەدا، دەردەکەوێ کە سه‌ردار محەمەد جەواد جه‌عفه‌ری، (محمد جەعفەر سەحراروودی- فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و بکوژی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو، رێبەری ئەوکاتەی حدکا، لە ڤیەنا لە ١٢-٧- ١٩٨٩)یە. ئێستا بەرپرسی ئۆفیسی عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە و وەک دیپلۆماتکار سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە، رۆڵی سەرەکی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەبینێ.
یەکێکی دیکە لەو کەسانەی هاوڕێیەتی بەرپرسانی سوپای پاسدارانی کردووە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیان لە لایەن پێشمەرگەی پارتییەوە دەڵێ” هه‌ركه له سه‌یاره‌كه دابه‌زین، ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه‌عیراقییەکان، كه كورده‌كانی بارزانی بوون. رژانه سه‌رمان و لێدانێكی باشمان خوارد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من جلی كوردیم له‌به‌ر بوو، هه‌موویان پێیان وابوو، كه من به‌رپرسی ئه‌م روداوانه‌م، لێدانم زیاتر به‌ر كه‌وت”.
سەبارەت بە زیندانی کردنیان لە لایەن هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سه‌ردار جه‌عفه‌ری دەگێڕێتەوە” ئێمەیان برده ناو باره‌گای خۆیان، كه زیندانێكی تاكه‌كه‌سی بوو، هەرسێکمانیان زیندانی کرد و دەرگایان داخست. جێگایه‌كی زۆر نه‌گونجاو -و كه‌لاوه بوو”.
هاوڕێیەکەی سەردار جەعفەری باسی ئەو کاتی زیندانی پارتی دەکات و دەڵێت”له‌م فكرانەدا بووین، سه‌ردار جه‌عفه‌ری گوتی، ئێوه په‌یوه‌ندی بە سه‌ره‌وه‌ی خۆتانەوە بکەن. ئه‌وان من ده‌ناسن. ئاغای حه‌نیف، ده‌یویست سه‌ردار جه‌عفه‌ری-یان پێ بناسێنێ، كه فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه و هه‌ر زۆر خزمه‌تی پارتییه‌كانی كردووه، بەڵام گوێیان نەدایەو، تێ‌یان هەڵداین و سوکایەتییان پێکردین”.
ریپۆرتەرەکە دیمەنی روداوەکە بەمجۆرە باس دەکات” سه‌ردار كازمی، چاوی هه‌ر له كۆتایی رێگا‌كه‌یه، هیچ سەیارەیەک هاتووچۆ ناکات. كاتژمێرێك به‌سه‌ر رۆیشتنی سه‌ردار جه‌عفه‌ر و سه‌ردار حه‌نیف چووه، به‌ڵام هێشتا هه‌واڵێكیان نییه. كه‌م كه‌م خه‌ریکه نیگه‌ران ده‌بێ، به‌ڵام نابێ كه‌س له‌م نیگه‌رانییه تێبگات. ته‌نانه‌ت سه‌ردار موهته‌دی-یش، كه هه‌وڵده‌دا هێزه‌كه ئارام رابگرێت”.
سەردار جەعفەری لەبارەی ئەو هێزەی زیندانەکەیان دەپاراست گوتویەتی” له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌نده ده‌سته‌پاچه و هێجان بوون، گوێیان له قسه‌كانمان رانه‌ده‌گرت. به كورتی، هه‌ر سێیان پاڵداینه دیواره‌كه‌وه، كه گولە بارانمان بكه‌ن. كه ئێمه‌یان له لای دیواره‌كه‌دا راگرت، شه‌هید حه‌نیف لێیان چووه پێش و هاواری ده‌كرد و منی پێیان ده‌ناساند. ده‌زانن چی ده‌كه‌ن! ئه‌مه فڵانییه، چی ده‌كه‌ن و… ئه‌وانیش ده‌یانهێنایه‌وه لای دیواره‌كه، كه زووتر ده‌ست بكه‌ن به گوله باران. یه‌كێكیان، كه له‌وانه‌یه منی ناسیبێت، له ناو خۆیاندا شتێكیان گوت، دواتر تێگه‌یشتم له‌وانیه منی ناسیبێ، به‌ڵام نه ئه‌وه‌ی منی به دروستی ناسیبێ. لەوانەیە ته‌نیا گوتبێتی، ئه‌مه یه‌كێكه له به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌م كاره مه‌كه‌ن. له گوێی ئه‌وانه‌ی ویستیان گوله بارانمان بكه‌ن شتێكی گوت و ئه‌وان هه‌ستان”.
بەپێی راپۆرتەکە” ته‌نیا نیگه‌رانی سه‌ردار جه‌عفه‌ری له‌م بارودۆخه، چاره‌نوسی هێزه‌كه‌ی بوو کە له نێوان كێ‌و و ده‌شتایی چاوه‌ڕێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و له‌م ژووره گیری خواردووه، كاته‌كانی ئه‌م ژووره نیوه تاریكه زه‌حمه‌ت و درێژماوه ده‌بیندرا. ئه‌وه‌ی هێدی هێدی بۆ رۆژه‌كانی ده‌ستپێك راده‌كێشێ. رێك یه‌ك هه‌فته پێش ئەم کاتەبوو، كه له‌گه‌ڵ سه‌ردار كازمی له‌سه‌ر چۆنێتی ئۆپه‌راسیۆنێك قسه‌ی ده‌كرد. ئۆپه‌راسیۆنێك به ناوی (بیت المقد‌س ٤)، كه ئه‌مڕۆ قۆناغی كۆتاییه‌كه‌یه‌تی. یه‌ك ساڵ ده‌بێ له كۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام كوردستان هه‌ر نائارامه، له‌م رۆژانه حزبی دیموكرات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی تاو قوڵایی شاره‌كانی ئێران فراوان كردووه، ئه‌م بابه‌ته ده‌نگی زۆری خه‌ڵك و به‌رپرسانی ده‌رهێناوه. ئه‌م هه‌موو نا ئه‌منییه تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ”.
یەکێکی دیکە لە فەرماندە بەشدارەکانی ئەم هێرشە دەڵێت”دوای راپه‌ڕین و ئه‌و رووداوه‌ی لە ١٩٩١ بوو. هێرشی یه‌كه‌می كوه‌یت و شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداوی فارس، به‌شێك له كوردستان، باكوری عێراق ئازاد كرا، له ناو ئه‌و بڕیارانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری ده‌كرد له ناو عێراق،هێڵی ٣٦ پله له باكور و ٣٢ پله له باشور، كه ئه‌م دوو هێڵه ناوچه‌ی دژه فڕین راگه‌یه‌ندرا. ئه‌م دوو ناوچه‌یه بڕیار بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكییه‌كان بێ”.
یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی بەشدار لە دۆکیۆمێنتارییەکە ئێران پێیوایە”دۆخه‌كه بۆ كورده‌عیراقییەکان لەباربوو، كه له خاكی كۆماری ئیسلامی بوون، كورده‌كانی بارزانی و، سه‌ر به یه‌كێتی، به هۆی نه‌بوونی هێزی عێراق و دروستبوونی دۆخێك بوو، كه ئه‌مانه بگه‌ڕێنه‌وه ناو عێراق”.
بەشداربوویەکی دیکە لەم ڤیدیۆیەدا سەبارەی بە حزبی دیموکرات دەڵێ” لەلایەک ئەم دۆخەو لایه‌كی دیكه‌وه دژبه‌رانی شۆڕش (كۆمه‌ڵه و دیموكرات) هه‌ست ده‌كه‌ن كوردستانی عێراق، ده‌ست كورده‌كان كه‌وتووه و ده‌توانن ئه‌م دۆخه له ئێران به پشتیوانی ئه‌مریكا دروست بكه‌ن”.
لە بارەی جوڵەی حدکا، یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی سوپای ئێران دیمەنەکە دەگێڕێتەوە”دژبه‌رانی شۆڕش ده‌ستیان به جوڵه‌یه‌كی زۆر فراوان له ناو ئێران كرد، ئه‌م جوڵه‌یه له باكوری ئازه‌ربایجان غه‌ربی (رۆژئاوا) تا نزیكی كرماشانی گرته‌وه”.
یەکێکی تر لە بەشداربوانی دۆکیۆمێنتارییەکە، کە کراسێكی سپی لەبەرە بەڵام ناوی نەگوتراوەبەمجۆرە قسەدەکات”دەنگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه یه‌كێك له شاره سنوریه‌كان له لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌وه به پشتیوانی ئه‌مریكا داگیر بكرێ”.
فەرماندەیەکی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە ئاماژە بەوە دەدات، کە “ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی، كه له رێگه‌ی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان له گه‌ڵ گروپه عێراقییه‌كان و ئه‌م گروپانه‌ی له كاتی شه‌ڕی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كران و په‌یوه‌ندییان هه‌بوو، به دۆستی ئێمه هه‌ژمار ده‌كران، بڕیاردرا له گه‌ڵ ئه‌مانه گفتوگۆ بكرێ و پێش به هاتووچۆی دژبه‌رانی شۆڕش بۆ ناو- وڵات بگیرێ”.
بەشداربوویەکی دیکە کە پێدەچێت لەو سەردەمەدا، لە ریزی سوپای پاسداران، کار بەدەستبووبێت باسی قسەکانی خۆیان و کوردەکان دەکات” هه‌وڵێكی زۆرماندا، كورده‌كان به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نین، كه ده‌بێ له به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن له كوردستان، له به‌رانبه‌ر پیاوه‌كانی خۆیان، وه‌ڵام ده‌ره‌وه بن”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە” شورای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای پاسداران، خوازیاری سه‌قامگیری به‌رده‌وام له كوردستانه، به شوێن فه‌رمانده‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان، كه ئارامی بۆ خه‌ڵكی كورد بگێڕێته‌وه. چه‌ند مانگێك درێژه‌ی كێشا، تا ئه‌وان به ناوی سه‌ردار كازمی ده‌گه‌ن، كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی ١٩٩١، قه‌رارگای هه‌مزه، پێشوازی له فه‌رمانده‌ی نوێ خۆی ده‌كات”.
لە وێنەکان دەردەکەوێت، کە ئەحمەد کازمی بە هەلیکۆپتەر دەگاتە سەربازگەیەک (قەرارگەی هەمزە) و کۆمەڵێک سەرباز بەشێوەی رێزلێنانی سەربازی یەکێکیان بە دەنگی بەرز دەڵێت، [به‌خێرهاتنی سه‌رداری به‌ڕێز ،فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپا (پاسدار) دەکەین، داواكارم هێزه‌كانی ئاماده له مه‌یدان، به‌سه‌ر بكاته‌وه].
هەواڵنێری بەشی جیهانی “بی بی سی”، لە ٣١ی جولای رایگەیاندووە، هێزەکانی ئێران کەمپی دژبەرانی دەوڵەتی ئێرانیان لە کۆیە، گەمارۆ داوە و دوای دوو رۆژ، بەبێ جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەک، شوێنەکەیان بە جێ هێشتووە و کەس زیانی پێ نەگەیشتوو. هەروەها لە ٢٩ و ٣٠ جولای ئاژانسەکانی “فەرەنسا و رویتەرز”، رایانگەیاندووە، سەرەڕای پێشڕەوی ١٦٠ کیلۆمەتری ئێران لە ناو خاکی عیراق، تا ناوچەی کۆیە و رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ نێوان هێزەکانی ئێران و پێشمەرگەی کورد، هیچ جۆرە شەڕێک رووی نەداوە.[١]
سەردار ئەحمەد کازمی، لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانە، لە شەڕی ئێران و عێراق رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە، بە تایبەت لە گەمارۆدان کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری خوڕەمشار، لە دەست هێزەکانی عێراق و بە دیل گرتنی هێزە عێراقییەکان لەو شارەی ئێران، کە کەوتبووە دەستیان.[٢]
ئەحمەد کازمی لەکاتی وتاردان لە رۆژی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی قەرارگەی هەمزە لە کوردستان (روژهەڵات) بە ئامادەبوان دەڵێت” ده‌ستپێكی كاری به‌نده، به وره‌یه‌كی زۆر شاد و هێزی ئیلاهی، هه‌موو به یادی خوداوه‌ند و درێژه‌دان به رێگه‌ی شه‌هیدان ئاماده ده‌بین، ئینشاالله له‌م رێگه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین”.
کەناڵەکە بەمجۆرە باسی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەکات”یەك ساڵ حاجی ئه‌حمه‌د، سه‌رتاسه‌ری كوردستان گه‌ڕا و به جۆگرافیاكه‌ی به باشی ئاشنا بووه، ئێستا ده‌زانێ چۆن دژبه‌رانی شۆڕش له مه‌یدان وه‌ده‌ر بنێ. فه‌رمانده‌كانی حزبی دیموكرات-یش رێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵاتن له‌م هه‌ڕه‌شانه نابیننه‌وه”.
یەکێکی دیکە لە بەرپرسە ئێرانییەکان، رەخنەکانی لەسەر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت “یه‌كه‌م كارێك، كه شه‌هید كازمی ئه‌نجامی دا، كه زۆریش بارگرانی بۆی، ناوبراو زۆر كاری گه‌وره‌ی فه‌راهەم كرد. به‌شێك براده‌ران و ته‌نانه‌ت هاوڕێیانی ره‌خنه‌یان لێگرت، كه ئه‌م ئه‌منییه‌ته رێژه‌ییه دروستكراوه ناجێگیرت كردووه، به هه‌ڵگرتنی پاراستنی جاده و به‌ربه‌ستی جاده‌یی و فڵان، ئێوه ده‌ستتان كردووه به وه‌ی، كه به‌شێوه‌ی كرداری ناوچه‌كه‌تان خستۆته به‌رده‌ست دژبه‌رانی شۆڕش، كه ئه‌مه ده‌ستپێكردنێكی لێبڕاوانه‌ی ده‌ویست، كه ئه‌نجامی دا”.
بەرپرسێکی دیکە لە بارەی دەستپێک و شێوەی کاری ئەحمەد کازمییەوە گوتویەتی”ره‌بایه‌كانی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام به‌هێزتری كرد. ئیتر دژبه‌رانی شۆڕش نه‌یانده‌توانی هێرشبكه‌نه سه‌ر ره‌بایه‌یه‌كی ١٠ كه‌سیمان و ٤ بكوژێت و بڕوا. ده‌یگوت ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌م ره‌بایانه‌یانە، ده‌ڵێن هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر٨٠ نه‌فه‌ر. ئه‌مانه هاوه‌نیان و چەکیان هه‌یه، مه‌شقی سه‌ربازیان بینیوه، كوشتن كه‌می كرد و دژبه‌رانی شۆڕش بینییان ده‌ستكه‌وتیان وه‌ك پێشوو نییه”.
ریپۆرتەری كه‌ناڵەکە لەبارەی هێرشکردنە بۆ سەر حدکا دەڵێ”پێشبینییه‌كی دیكه‌ی سه‌ردار كازمی، بۆمبارانكردنی خانووە ئه‌منەکانی دیموكراته‌كانه، دژبه‌رانی شۆڕش، كه له‌م بۆمبارانه هه‌موو شتێكیان له ده‌ستداوه، رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه، بێجگه له‌وه‌ی تا قوڵایی خاكی كوردستانی عێراق، پاشه‌كشه بكه‌ن، كۆیه كۆتا په‌ناگه‌ی ئه‌وانه”.
بەرپرسێکی دیکەش ئاماژە بە قەڵای حدکا لە کۆیە دەکات ” ئه‌م قه‌ڵایه سوپای روسیا بۆ سوپای عێراق دروستی كرد، قه‌ڵایه‌كی پته‌و، بۆ یه‌ك لیوا، كه له‌وێ هه‌موو پێداویستییه‌كیان هه‌بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه سوپای عێراق له ساڵی ١٩٩٠ به دواوه به‌جێهێشت، له راستیدا ئه‌مه له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، دابوویان بە حزبی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دیموكرات”.
لەبارەی بوونی حدکا لە قەندیل یەکێک لە بەرپرسانی سەربازی ئێران باسی جوگرافیای ئەو شوێنە دەکات”سێ كیلۆمه‌تری ناو سنور، پشت به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل، واتا، كه ئێمه سه‌رده‌كه‌وتین بۆ به‌رزاییه‌كان له خواره‌وه بوون. ده‌توانم بڵێم بۆخۆیان شارێكیان دروستكردبوو، تۆنێلیان لێدابوو، رادیۆیان له‌وێ بوو، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكرات له‌وێ بوو، ناوه‌ندی راهێنانیان له‌وێ بوو. شورای رێبه‌ریشیان له‌وێ بوو، خانووی تایبه‌تیان هەبوو، كۆمسیۆنی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌واڵنێرانی بیانییان بۆ ئه‌وێ ده‌برد، به‌شانازییه‌وه یادیان له‌و ناوچه‌یه ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌یان وه‌ك حوكمی دژ باس ده‌كرد، هیچ كه‌سێ ناتوانێ كۆنتڕۆڵی بكات، كه هێزی سه‌ربازییان ده‌چوو شه‌ڕی ده‌كرد، بۆ پشوو ده‌گه‌ڕانه‌وه ئه‌وێ. یه‌كه‌م (هه‌نگاو) ئه‌مه لابرا”.
سەبارەت بە پاشەکشەکردنی حدکا ریپۆرتەرەکە باسی دڵنیایی فەرماندەکەیان دەکات” سه‌ردار كازمی دڵنیایه، كه پاشه‌كشه‌ی حزبی دیموكرات، ته‌نیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به دره‌نگتر ده‌خات، ده‌رمانێكی واقعی نییه. بیركردنه‌وه‌یه‌كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گروپه‌كانیان، دژبه‌رانی شۆڕش ناچارن رێگه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ببڕن و تێپه‌ڕین له‌و دۆخه قورسه، كه ئه‌وان لاواز تر ده‌كا”.
جەعفەری ئاماژە بە بەرپرسیارێتی خۆی دەکات” ئەوکاتە به‌رپرسی ئیتلاعاتی سوپا بووم و هه‌م فه‌رمانده‌ی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان، شه‌هید كازمی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگه‌ی هه‌مزه بوو. وتووێژی زۆرمان بەیەکەوە هه‌بوو، كه چۆن بتوانین ئارامی بۆ كوردستان دروست بكه‌ین، هه‌ر كات، كه گورزێك له هێزی دژبه‌رانی شۆڕش بده‌ین، له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستیانداوه به كه‌سانی دیكه پڕ بكه‌نه‌وه و گه‌نجه‌كانی میلله‌ت فریو بده‌ن و بیبه‌ن چه‌كداری بكه‌ن و دووباره بینێرنه‌وه ئێران. ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێ، هه‌ر دوولا ئێرانین”.
لە دۆکیۆمێنتارییەکەدا، کۆمەڵێک پلەداری سوپای پاسداران قسەدەکەن، کە ئاگاداری ئیشەکانی ئەحمەد کازمی بوون” سه‌ره‌تای كارمان دژبه‌رانی شۆڕشمان پاشه‌كشه پێكرد، ته‌واو نه‌بوو! دژبه‌رانی شۆڕش، چوونه دواتر و شارێكی دیكه‌یان دروستكرد و دووباره هاته‌وه ناوه‌وه. كه‌واته ئه‌مه به واتای ئه‌منییه‌تی سه‌قامگیر نه‌بوو”.
ریپۆرتەرەکە دەڵێت” ئه‌منییه‌تی سه‌قامگیر، له دیدی سه‌ردار كازمی، مه‌فهومێكی به‌ربڵاوی هه‌یه، كه ژیان له ئارامی، ته‌نیا به‌شێكه له‌و. حاجی ئه‌حمه‌د بیر له رۆژانێك ده‌كاته‌وه، كه كوردستان گۆڕابێت به ده‌روازه‌یه‌كی ئه‌من بۆ بازرگانی، رۆژانێكی شاد و ئارام بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، كه له ژێر سێبه‌ری ئه‌منییه‌ت گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كه‌ی گه‌شه بكات. ئه‌مه گرنگه و كاتێك دێتەدی، كه دژبه‌رانی شۆڕش چه‌كه‌كانیان دانێن. له‌وكاته‌وه، كه سه‌ردار كازمی، فه‌رمانده‌یی ئه‌م ناوچانه‌ی گرته ئه‌ستۆ، جوڵه‌ی دیموكراته‌كان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیا به‌س نییه، ئه‌و به شوێن رێگه‌یه‌كه‌وه‌یه كاری دژبه‌رانی شۆڕش یه‌كلایی ببێته‌وه، رۆژ له دوای رۆژ تێده‌په‌ڕێت، حاجی ئه‌حمه‌د لێكدانه‌وه بۆ زۆر پلان ده‌كات، به‌ڵام هیچ كامیان هێزی كرداری پێویستیان نییه، تا ئه‌وه‌ی دوای چه‌ندین مانگ گفتوگۆ، رێگه‌كه ده‌دۆزێته‌وه. ئۆپه‌راسیۆنی “بیت المقد‌س ٤”، له دیدی ئه‌وه‌وه، ئه‌مه ئه‌و رێگه گونجاوه‌یه. ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناوچه‌ی كۆیه له قوڵایی ٢٥٠ كیلۆمه‌تری خاكی عێراقه. دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی فراوان له ناوچه‌ی كۆیه، هه‌موو شتێك بۆ ئۆپه‌راسیۆنی بیت المقد‌س-ی ٤، ئاماده ده‌بێ،به‌ڵام پێش هه‌ر جوڵه‌یه‌ك ده‌بێ كورده‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی، له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئاگادار بن”.
سەردار جەعفەری، باسی چەند کێشەیەکی واقعی بەردەم ئۆپەراسیۆنەکەیان دەکات” چه‌ند كێشه‌یه‌كی واقعی بوونیان هه‌بوو، یه‌كێكیان ئه‌وه بوو، كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ك، بڕیار بوو ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ئه‌نجام بده‌ین، له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بوو. به‌و واتایه، له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تێك نه‌بوو تا ئێمه بچین گفتگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین”.
بەرپرسێکی سەربازی هەر لەبارەی کێشەکانی بەردەم ۆپەراسیۆنەکەدەڵێت”له ئه‌نجامدا لە شه‌ڕی بیت المقد‌س، ئێمه له‌شه‌ڕدا بووین له گه‌ڵ سوپای عێراق، كه هه‌ر جۆ‌ره ئۆپه‌راسیۆنێكمان ئه‌نجام بدایه، به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، دوای به‌رگری پیرۆز (شه‌ڕی ئێران و عێراق/ دفاع مقدس) ئه‌نجامی ده‌ده‌ین”.
سەبارەت رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردار جەعفەری ئاماژەوە بەوە دەدات، کە “رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ٦٠ وڵاتی راسپاردبوو، ناڵێم ئه‌م ٦٠ وڵاته هه‌مووی هێزی سه‌ربازی (له عێراق-كوردستان) هه‌بوو، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تی جیاوازیان هه‌بوو، زۆربه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان ئه‌مریكی و به‌ریتانی بوون، به‌رده‌وام فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه”.
بەرپرسێکی دیکە لەسەر چۆنیێتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە گوتویەتی”له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاربوو كاره‌كه به‌ناوی سیاسه‌تی شه‌هید كازمی، زۆر به به‌هێزی ئه‌نجام بدرێ، بڕیار نه‌بوو به ژماره‌یه‌كی سنوردار هێز و به‌شێوه‌یه‌كی په‌رده‌پۆشكراو ئه‌نجام بدرێ، بڕیار درا به به‌هێزی و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره هێز و پێداویستی له‌شكركێشی بكه‌ن”.
کاربەدەستێکی دیکەی سوپا پێیوایە” لەو ئۆپەراسیۆنە، ئه‌م قه‌باره له هێز، به ئه‌م جۆ‌ره شاكار و غافڵگیركردنه، ببه‌ینه سه‌ر سه‌ری دوژمن، ترسێكمان نه‌بوو، خۆی لە خۆیدا جیاواز ده‌بێ”.
بەرپرسێکی دیکە ئاماژە بە بەربەستەکانی تر دەکات” له ئه‌نجامدا ئاماده‌یی ئه‌مریكیه‌كان و بارودۆخ له‌وێ ، له‌و بەربەستانە بوون، كه ده‌بوایه گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر بكرێ، لە ئه‌گه‌ری ئەوەی کە ئەگەر ئه‌مریكییه‌كان سیاسه‌تێك جێبه‌جێ بكه‌ن، چی روودەدات؟”.
لەم بەشەدا ریپۆرتەرەکە، ئاماژە بە -بەشداری ئەو کوردانەدەدات کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن “شه‌وی (٢٦/٢٧-٧-١٩٩٦) یه‌ك فه‌وج له پێشمه‌رگه‌كانی (پێشمه‌رگه موسڵمان، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته) قه‌رارگه‌ی شه‌هید كاوه‌ی بۆكان، له‌گه‌ڵ ١٥ تۆپ هاوێژ و ١٠ كاتیۆشا، ده‌چنه ناو سنوری باشماخ، بڕیاره ئه‌م هێزه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له رێگه‌ی پێنجوێنی عێراقه‌وه، خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌ربازگه‌ی سه‌لام (معسکر سلام له سلێمانی) و له‌وێوه به‌ره‌و كۆیه بڕۆن”.
لە بارەی تاکتیکی جوڵەی هێزی سوپای پاسداران لە ناوخاکی عێراق بەرپرسێکی دیکە ئەوە دەخاتەڕوو”بۆ جوڵه‌ی دواتر، بۆچوونێك له عێراق هه‌بوو، كه ئه‌مه هێزێكی سوپای عێراقە و خه‌ریكه جێ گۆڕكێ ده‌كات، چونكه ئێمه چووبوینه ناوچه‌ی ناوه‌ندی عێراق”.
لە بارەی ئەو دۆخەی فەرماندەکانی ئێرانی لە ئۆپەراسیۆنەکە نێگەران کردووە بەرپرسێکی تری ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت”لە نزیكی شه‌و به وێ گه‌یشتین، دۆڵێك هه‌بوو لای جاده‌كه، كه گوتمان تۆپخانه‌كه له‌وێ بێ و هێزه‌كان بڕۆنه خواره‌وه. دواتر له‌وێ ترافیكێكی گه‌وره ده‌ستیپێكرد. له‌ناكاو بینیمان هه‌رچی سه‌یاره هه‌یه، هاته ناو دۆڵه‌كه، هه‌م پاسه گه‌وره‌كان، هه‌م تۆپه‌كان و هه‌م ته‌قه‌مه‌نییه‌كان. یه‌ك له‌حزه له‌رزه‌یه‌ك كه‌وته گیانم، بیرم له‌وه كرده‌وه گوتم، خوایه ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌موو شتێك رێكخرابێ، كه‌سێك، حزبییه‌ك، ئار پی جی یه‌كمان لێ بدات و بڵێ خۆم ئه‌م كاره ده‌كه‌م كاری تاكه كه‌سه، هه‌موو سه‌یاره‌كان به‌یه‌كه نوساون له ناو دۆڵه‌كه گیریانخواردووه. زوو په‌یوه‌ندیمان كرد و گوتمان، ئه‌وه‌ی له‌ناو پاسه‌كاندایه دایانبه‌زێنن و له‌ملا و ئه‌ولا هه‌م به پێ بڕۆن، هه‌م ئه‌منییه‌تی پاسه‌كان بپارێزن”.
سەردار جەعفەری لەسەر دۆخی ئۆپەراسیۆنە دەڵێت”مەیدانیکی تایبه‌تی بوو به‌و مانایه، كه نه‌مانده‌زانی به‌یانی چی رووده‌دات”.
ئەو بەرپرسەی باسی نیگەرانییەکانیانی دەکرد بەردەوامە” هه‌موو بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گومانمان هه‌بوو، یگه‌ران بوون، هه‌موو كات گومانمان ده‌كرد ئه‌م حاڵه‌ته شكان بێ”.
ئەمجارە ریپۆرتەرەکە ئاماژە بە ئامادەیی حدکا دەدات” نیوەی شەو تێپەڕیوە، سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكرات، كه له بوونی هێزه‌كانی ئێران ئاگادار بوونه‌وه، گروپه‌كانی خۆیان خستبۆ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییەوە”.
هەر سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانی حدکا، لێپرسراوێکی تریان دەڵێت” تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه گه‌یشتینه هه‌یبه‌ت سوڵتان و گه‌مارۆمان دا، ئه‌وان تێگه‌یشتن، به‌ڵێ، كۆماری ئیسلامی ئێران شتێكی گوتبێ ئه‌نجامی داوه. له‌وێ رووداوێك روویدا، كه بێته‌له‌كانمان هه‌ڵكرد، زانیمان ته‌واوی هێزه‌كانی حزب ئاماده‌بوون هێرشمان بۆ بێنن”.
بەرپرسێک باس لە “پڕوپاگەندەیەک” دەکات لە نێو هێزەکانیان “شه‌و لە تۆپخانە، كه پێموایه كاتژمێری ١ی شه‌و بوو، پڕوپاگه‌نده كه‌وته ناومان، كه حزب ئه‌م شه‌و به‌نیازه وبه ئه‌گه‌ری زۆر هێرش دەكات، بۆیە ده‌نگه ده‌نگێک لەوێ دروستبوو”.
بەرپرسێکی دیکە چۆنێتی هەستکردنیان بە ئاشکرابوونی ئۆپەراسیۆنەکەیان دەخاتەروو” ده‌ورووبه‌ری ئه‌م گونده به‌رزایی بوو، ئێمه رۆیشتینه ئه‌وێ، گوتیان ئۆپه‌راسیۆن ئاشكرابووه و ئێوه گەمارۆدراون. كاتێ ئه‌مه‌یان گوت شه‌و زۆر تاریك بوو، له‌لایه‌ك بەردە گڕدارەکان (شهاب سنگ) بەتیژی بە ئاسماندا دەرۆیشتن، هه‌ستت ده‌كرد، كه له گه‌مارۆداین، دواتر ئه‌مانه به ئار پی جی لێمان ده‌ده‌ن”.
ریپۆرتەری كه‌ناڵی مستند سیما لەسەر توانای بەرەنگاری حدکا دەڵێت”هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رانی دیموكرات له دۆخێك له‌ناویدا گرفتار بوون، به‌ته‌واوی هه‌ڵه بوو. گروپی ده‌ستنیشانكردن (ئێران) له چاودێری كردنی ناوچه‌كه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ن، كه قه‌باره‌ی ئاگری چه‌كه‌كان، زۆر فراوانه و تیمه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن (حدکا) هێزی به‌ره‌نگاریان له گه‌ڵدا نییه. فه‌رمانده‌كانی دژبه‌رانی شۆڕش، كه خۆیان له ته‌نگانه ده‌بینن، بڕیاری پاشه‌كشه ده‌ده‌ن”.
بەرپرسێکی دیکە باسی ئەو گوندەدەکات کە نزیک بووە لە بارەگاکانی حدکا (هەرمۆتە) “به‌شی زۆری ماڵه‌كان و باره‌گای سیاسی حزب له ته‌نیشت گوندێكه‌وه بوو، مه‌سیحی نشین بوون، ئێمه به‌ڵێنمان دابوو، كه هیچ گوله‌یه‌ك به‌ر گونده‌كه نه‌كه‌وێ”.
لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بەرپرسێک دەڵی، “(کازمی) سولیمانی و داروده‌سته‌كه‌ی بانگ كرد، كه هات گوتی ده‌بێ جۆڕێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، كه ئه‌نجامێكی باش له ناوچه‌یه له ئێمه به‌جێبمێنێ، نه ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه هاتین و له خه‌ڵكماندا، نامانه‌وێ ئاغا، تێبگه‌ن، به‌م شێوه، هێڵی پێشگرتنی ئاگرت لێرە دابنێ و، گوله‌كانت به‌و شێوه‌یه بته‌قێنه”.
بەرپرسێک ئەمجارە لەبارەی بە ئامانج نەگرتنی قەڵای حدکا دەدوێت” تۆپخانه‌كه سه‌ره‌تا له قه‌ڵاكه‌یان نه‌دا، ئامانجی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كوشتن‌یان نه‌بوو، كه ئێمه بڵێین زیان (گیانی) بگه‌یه‌نین به دژبه‌رانی شۆڕش. له‌وێ ده‌مانویست به‌هێزی كۆماری ئیسلامی بسه‌لمێنین و بیسه‌لمێنین، كه هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه بێینه ئێره و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ین”.
لە بارەی زەرەر و زیانەکانی خەڵکی مەدەنی بەرپرسێک دەڵێت”(پێێان گوتین) نابێ تۆپخانه‌كان زیان به كشتوكاڵی خه‌ڵك بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر زیان بەهەر زەوییەک گەیشت، كشتوكاڵ یان هه‌ر شتێك سوتا، ئێمه پاره‌كه‌ی بده‌ین، سه‌یره!”.
بەرپرسێک”ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێكرد”
فه‌رمانده‌یه‌كی ناو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، کە چاودێری جوڵەی پێشمـەرگەکانی حدکا دەکات”نازانم له‌م بیابانه چیان هه‌یه. خه‌ریكن رێكیده‌خه‌ن”.
بەرپرسێکی تری ئێرانی لە بارەی تۆپهاوێژەکانیان قسەدەکات” تۆپه‌كانمان، تۆپی زۆر گه‌وره بوون، تۆپی (١٣٠میلیم) بوون، كه دەیانتوانی مه‌ودای (٢٧ تا ٣٠ كیلۆمه‌تر) ببڕن”.
فەرماندەیەک لەبارەی ژمارەی چەکە قورسەکان لێدوان دەدا”بەبڕوای من ١٥ دانه (تۆپ) ١٣٠مم بوو، ١٠ دانه كاتیۆشا بوو، دوانیشیان ٢٤٠مم بوون”.
سەبارەت بەهێزی چەکە قورسەکانیان لێپرسراوێکی تر باس دەکات کە” كاری تۆپخانه كاری قه‌باره‌ی ئاگره، كاتێك تۆ سێ فه‌وج تۆپ و كاتیۆشا، ته‌ركیزی ئاگریان بۆناوچه‌یه‌کە، له‌وێ ئاگر ترسناكه، هاوكات، كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ده‌یته‌قێنن، جه‌هه‌نه‌مێك له ئاگر دروست ده‌بێ، ئه‌مه لایه‌ك له مه‌سه‌له‌كه بوو، لایه‌كی دیكه ئه‌وه بوو، كه ئه‌وان زانیبویان تا شه‌هید كازمی ئه‌نجام نه‌گرێت، واز له بابه‌ته‌كه ناهێنێ و ئه‌مه له‌وانیه درێژ ببێته‌وه بۆ شوێنی دیكه”.
بەرپرسێکی دیکەش باس لە کۆنتڕۆڵکردنی دەنگی بێتەلەکانی حدکا دەکات”له شوێنێك تێمه‌كانیان مابوونه‌وه، فه‌رمانده‌كه‌یان فه‌رمانی پێكردن بڕۆن سه‌یاره‌یه‌ك له فڵان شوێن بهێنن با سوار بێ، كه جێگۆڕكێ بكات یان ئه‌وه‌ی بو نمونه بڕواته فڵان شوێن. كه‌مێك ئاو بهێنن بۆ هێزه‌كان، ئه‌وه‌ی ئێمه گوێمان ده‌دایە، دواتر ناوی دژبه‌رانی شۆڕشمان لێكدایه‌وه.
به‌رپرسیاریه‌تیشیان دیاره چییه؛ ئه‌وه‌نده ترسابوون قبوڵیان نه‌ده‌كرد كه‌سێ بچێ ئاو بهێنێ ، ده‌یانگوت، خۆتان بڕۆن چ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، من هه‌ر جورئه‌تم نییه. چاو لێبكه پاسداره‌كان خه‌ریكن دێنه خواره‌وه، چاو لێبكه چۆن گه‌مارۆیان داوین، ده‌ماندزن و ده‌مان به‌ن، واته بچییه (٢٥٠ كیلۆمه‌تری) كارێك ئه‌نجام بده‌ی و دژبه‌رانی شۆڕش بترسن”.
لەبارەی رێگەگرتن لە کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکان ریپۆرتەرەکە دەڵێت”سه‌ردار كازمی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌كان، نوێنه‌رێك هه‌ڵده‌بژێرێت، تا له نێوان حزب دیموكرات و قه‌رارگه‌ی هه‌مزه بێ، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م كه‌سه، هاندانی دیموكراته‌كان به قبوڵكردنی ئاشتی و چه‌كدانان بێت. فوئاد مه‌عسوم، كه نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ دەگرێ. ئه‌و دوای هه‌ر ئاگربارانێك ده‌چوو بۆ لای سه‌ركرده‌كانی حزب، تا له بڕیاری ئه‌وان ئاگادار ببێته‌وه”.
بەرپرسێکی سوپای ئێران ئاماژە بە کاتی دەستپێکی شەڕەکە دەکات”كاتژمێری ٦ی به‌یانی، كه ئاگر ده‌ستیپێكرد، حزبی هه‌ڵوه‌شاوه له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵای تۆماركرد”.
سەردار جەعفەری لەبارەی ئاگاداربوونەوە و هاتنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەیبەت سوڵتان، ئاماژە بەوەدەکات” له‌سه‌ر هه‌یبه‌ت سوڵتان، له‌گه‌ڵ شه‌هید كازمی و سه‌ردار مه‌حرابی، پێكه‌وه بووین، له به‌رزاییه‌وه ناوچه‌كه‌مان ده‌دیت، كه كراوه‌ته ئامانج، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هات و گوتی ئه‌مه چییه و چ باسه لێره؟ ئێمه به‌و براده‌رانه‌ی یه‌كێتی، كه له‌گه‌ڵمان بوون، گوتمان بچن پێیان بڵێن، له سوپای عێراق ده‌چێ! وه‌یستمان كات بكوژین، تائه‌وان بچن لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، كاره‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش رۆیشت، رۆیشت، كه به عێراقییه‌كان بڵێن بۆچی ئاگرباران ده‌كه‌ن، چونكه نه‌یده‌زانی ئاگر له‌كوێوه دێت، سه‌ره‌تا كه هاتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانمان له‌ناو دۆڵه‌كه‌دا حه‌شاردابوو، چه‌ك دیار نه‌بوو ته‌نیا دیاربوو كه تۆپ و موشه‌ك ده‌هات”.
وێنەگری “ئۆپەراسیۆنەکە” دەپرسێت”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه؟ به‌ڵێ
چه‌ندی مانگه؟ ٧ی ٥، ئیتر،
ئاگر بڕ بووه و چاوه‌ڕێین بزانین چی ده‌بێ”.
سەردار جەعفەری، سەبارەت بە داخوازییاەکانیان لە حدکا دەڵێ”ئێمه گوتمان ده‌بێ به نوسراو بڵێن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچنه ناو خاكی ئێران و هه‌ر جۆ‌ره چالاكییه‌ك له ناو خاكی ئێران، ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی به‌ڵێنه‌كه‌تان. به‌گشتی ده‌بێ هاتووچۆتان بۆ خاكی ئێران رابوه‌ستێ”.
بەرپرسێکی دیکەش لە سەر بە هاناوەنەچوونی وڵاتانی زلهێز قسەدەکات” دژبه‌رانی شۆڕش، لێره‌دا تێگه‌یشتن، به‌ته‌واوی ئه‌و ٣٠ كاتژمێره‌ی به‌رگریان كرد، چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به‌هانایانه‌وه بچن، واته چاوه‌ڕێی یارمه‌تی له بێگانه‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا تێگه‌یشت كه نا، ئێره شوێنێك نییه كه‌سێ فریایان بكه‌وێ و دووباره سه‌ربه بێگانه‌كان وه‌ڵامده‌ره‌وه نه‌بوو، ناچار بوون ئه‌و به‌ڵێنانه قبوڵ بكەن، كه ده‌بێ به كۆماری ئیسلامی بدات و به‌ڵێنیان دا”.
سەردار جەعفەری لەسەر واژۆ کردنی بڵێننامە لە لایەن حدکا-وە گوتویەتی” له كۆتاییدا به نوسراو، كه به‌ڵگه‌كه له سوپا (پاسدار) هه‌یه؛ مسته‌فا هیجری، كه ئه‌و كات جێگری سكرتێر بوو، چونكه سكرتێر نه‌بوو، كه ئێستا خۆی سكرتێره، ئه‌و واژۆ و مۆری كرد و ناردی بۆمان. به‌رواره‌كه‌ی هه‌یه ( ١١-٥- ١٣٧٥) = (١-٨-١٩٩٦)”.
بە گوتەی سەردار جەعفەری ئەو بەڵێننامەیە، بە واژۆ و مۆری سکرتێری حدکا، لە به‌رواری ( ١١-٥- ١٣٧٥) = (١-٨-١٩٩٦)، دراوە، بەڵام هێرش و گەمارۆدانەکە ٧-٥-١٣٧٥ بووە، واتا چوار رۆژ دوای هێرشەکە، کە ئەو کات نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە سەر خەت بووە و سوپای ئێران لە عێراق بوونی نەبووە و گەڕاوەتەوە ناو وڵاتەکەی. ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە، کە لە لایەک دەڵێن هاوکات بەڵێننامەیان واژۆ کردووە و لە لایەکی تر بەروارەکە چوار رۆژ دواترە!
بەرپرسێکی ئێران، لەسەر رستەی یەکەمی رێککەوتننامەی حدکا و یەکێتی بە قازانجی ئێران دەڵی”رسته‌ی یه‌كه‌م ئه‌مه بوو، به‌شوێن گوللـە بارانكردنی سوپای پاسداران، له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و حزب دیموكرات رێككه‌وتن كرا، کە له‌مه‌ودوا حزبی دیموكرات پێش له ناردنی تیمه‌كانی بۆ ناو ئێران بگرێ و، ئه‌و تیمانه‌ش له ناو خاكی ئێراندان بانگیان ده‌كاته‌وه و بابه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه له هێڵی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، له كۆنگره یان پلنۆمی داهاتوویان، لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكه‌ن”.
ریپۆرتەری كه‌ناڵی مستند سیما دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکە، لەسەر هەستی بەرپرسەکان دەڵێت” هێزه‌كان ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه ده‌بن، له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌ردار جه‌عفه‌ری به ئاشكرا شادمانی له روخساری حاجی ئه‌حمه‌د ده‌دیت، ئه‌و باش ده‌یزانی ره‌زامه‌ندی سه‌ردار جه‌عفه‌ری، ته‌نیا له‌به‌ر سه‌ركه‌وتن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نییه، به‌ڵكو پیشاندانی به‌هێزی حكومه‌ته، كه ئه‌وی رازی كردووه”.
ریپۆرتەری كه‌ناڵی مستند سیما پێیوایە، کە “حزبی دیموكرات دوای ئه‌و شكسته قورسه، به‌ڵێن ده‌دات، كه چه‌ك دابنێن و بچنه ناو هێڵی سیاسییه‌وه”.
بەرپرسێکی دیکەش لەسەر گەڕانەوەیان بۆ ئێران دەڵێت”گه‌ڕایه‌وه تا ناو خاكمان، ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنه، بۆ سه‌ردار كازمی، چونكه فه‌رمانده‌یه‌ك بوو ده‌یویست كوشته نه‌دا، ئه‌مه‌ی وه‌ك ئۆپه‌راسیۆن سه‌پاند. له‌وانەیه له پلانه‌كه‌دا نه‌یاننوسیبێ و نوسیبێتیان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام من پێی ده‌ڵێم ئۆپه‌راسیۆن، چونكه حرسێك، كه كازمی خواردی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه، من تێده‌گه‌یشتم”.
بەرپرسەی دیکە باسی خۆ ئامادەکردنی دوای ئۆپەراسیۆنەکە دەکات”شه‌هید كازمی دوای ئه‌وه‌ی، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدا، هێشتا خۆمان كۆنه‌كردبووه‌وه، هاته ئه‌وهێ و گوتی عه‌لی ئه‌كبه‌ر، كۆی بكه‌نه‌وه با بڕۆیین”.
ریپۆرتەرەکە دەڵێت”لەسەر نیگەرانی ئەو هێزە بە تێپەڕینیان بە سنوری پارتیدا (پ.د.ک) ئەوە دەخاتەڕوو، کە هێزه سه‌ربازییه‌كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه بەرەو سنوره‌كانی ئێران، به‌ڵام گۆڕینی رێگاكان بۆ تێپه‌ڕین به ناوچه‌ی بارزانییه‌كان، هه‌موومانی نیگه‌ران كرد. سه‌ردار كازمی، كه رێبه‌ری ئه‌م هێزه‌یه، چاوی بڕیوه‌ته جاده و ئه‌و رووداوانه لە بیری خۆیدا ده‌هێنێ و ده‌با، كه له‌وانه‌یه بێته پێش. دوای كه‌مێك رووداوی ناخۆش رویدا، ٦ فه‌وج له كورده‌كانی بارزانی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان جێگیر بوون. بۆ یە هێزه‌كانی حاجی ئه‌حمه‌د گه‌مارۆدران”.
بەرپرسێکی دیکەش بەسەرهاتی کاتی گەیشتنیان بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان-عیراق دەگێڕێتەوي” نزیك كاتژمێری ٥ یان ٦ی دوای نیوه‌ڕۆ به گەیشتینە ناوچەی بارزانی، له ریزی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كه له گه‌ڵ شه‌هید كازمی له كاتی رۆیشتندا بووین و هێزه‌كه‌ش به شوێنمانا ده‌هاتن، هێزه‌كانی بارزانی له شوێنكی ناله‌بار، كه له شوێنێكی ته‌سك (دۆڵ) تێده‌په‌ڕین، له سێ لاوه ئێمه‌یان گه‌مارۆ دا”.
ریپۆرتەری كه‌ناڵی مستند سیما، هەڵوێستی بەرپرسی هێزەکانی ئێران بەرامبەر پ.د.ک ئاشکرادەکات و دەڵێ”سه‌ردار كازمی توڕه‌یه و لێبڕاوانه په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی روو به بارزانی گرتووه و هاوار ده‌كات، كه نانیان ده‌بڕێت و له كاتی گه‌یشتنی به ئێران ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تی حزب داده‌خات”.
{شه‌هید كازمیدەڵێت، بەڕێز مه‌سعود بارزانی ئێمه رامانگرتووه} ئه‌مه نوسینی ناو ڤیدیۆكه‌یه. لەسەر وێنەی کۆمەڵێک کەس بە جلی کوردییەوە لە ناوجادەیەکدا وەک ئەوەی رێگاکەیان داخستبێ.
نوچەنێت: کۆمەڵێک کەس بە جلی کوردییەوە لە ناوجادەکە وەستاون و بە کوردی قسە دەکەن و دەڵێن “وه‌ره كاكه جاده‌كه بکەنەوە”.
بەرپرسێکی دیکە لە بارەی توندبوونی هێزی پێشمەرگەی پارتی دەڵێ” نزیكه‌ی پێنج شه‌ش لیوا هێز، له ته‌نیشت جاده‌كه چه‌كه‌كانیان راگرتووه و ئاماده‌ی ته‌قه‌كردنن”.
سەبارەت بە چۆنێتی ناچار بوونی کازمی بۆ چوون بۆلای هێزەکەی پ.د.ک، ریپۆرتەرەکە دەڵێ”سەردار حه‌نیف و سه‌ردار جه‌عفه‌ری، كێشه دروست بووه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، كه ئه‌وانه گیریان خواردووه، سه‌ردار ئاسوده ناهێڵێ؛ به‌م هۆیه به‌رپرسیارێتی هێزه‌كه به سه‌ردار موهته‌دی ده‌سپێرێ، و خۆی بەرەو باره‌گای بارزانی كه‌وته ڕێ”.
بەرپرسێکی ئێرانی، بۆ رۆیشتنیان لەرێگەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دەڵێت”ئێمه له‌و بڕوایه‌دا بووین، كه تێداچووین، بینیمان حاجی ئه‌حمه‌د هات و گوتی، با بڕۆین نامه‌وێ لەم رێگایەوە بڕۆین. گوتمان ئێمه به‌ڕێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رین (به‌ته‌نز) بۆ كوێ بڕۆین”.
سەردار جەعفەری، باسی بەسەرهاتی خۆیان لەناو زیندانی پارتی دەکات” ئێمه كه له شه‌وی پێشووتره‌وه نه‌خه‌وتبووین و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له به‌یانییه‌وه، زۆر ماندوو-و هیلاكی کردبووین. ئه‌مانه زۆر بە روخساری منەوە دیاربوون، كه خۆم نه‌مده‌زانی. دواتر خۆی گوتی، ماندوو شپرزه بووه و…هتد. دیار بوو، كه ئه‌و منی بینی، ئه‌وه‌نده توڕه بوو، كه من له‌ناو ئه‌و دۆخه دام له رووی عاتفییه‌وه، هه‌ستا قفڵی ده‌رگاكه‌ی گرت، كه قفڵ درابوو، به پێله‌قه به‌توندی له ده‌رگاكه‌ی ده‌دا و جنێوی ده‌دا به‌و كوردانه‌ی ئه‌مه‌یان گرتبوو، كه یاڵڵا ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه”.
یەکێک لەو کەسانەی لەگەڵ جەعفەری بووە، لەسەر هۆکاری رزگار بوونیان لەو دۆخە دەگێڕێتە “بۆئەوەی، یه‌كێكیان، كه ده‌ڵێم كه‌مێ عاقڵ تر بوو، ناوی سه‌ردار كازمی بیستبوو، كار و تواناكانی و به‌ڕێوه‌بردنی، هه‌موو ئه‌مانه‌ی بیستبوو، كه چ جۆ‌ره كه‌سێكه، هه‌ر ده‌یگوت جه‌نابی سه‌ردار كازمی، جه‌نابی سه‌ردار كازمی، من تكاتان لێده‌كەمتوڕه مه‌بن”.
بە بڕوای جەعفەری، سەرکردایەتی پارتی بڕیاری ئازادکردنیان داوە” له‌م ماوه‌یه، كه گوزه‌رابوو ئه‌مانه له گه‌ڵ ناوه‌ندی خۆیان په‌یوه‌ندیان كردبوو، له كۆتاییدا به‌مانه‌یان گوتبوو ئه‌وانه ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان نییه له‌م رێگه‌یه‌وه تێپه‌ڕن”.
هاوڕێیەکی سەردار جەعفەری، باسی سوکایەتی پێکردنیان لە لایەن پێشمەرگەکانی پارتییەوە دەکات” یه‌ك دوو كه‌سیان زۆر سوكایه‌تیان كرد، جارجار كوردی جنێویان ده‌دات و منیش تێده‌گه‌یشتم، یه‌كێكیانم كێشا لایه‌كه‌وه و پێم گوت، له ئه‌نجامدا دونیا وا نابێ، ئێوه‌ش رێگه‌تان ده‌كه‌وێته‌لای ئێمه”.
سەردار جەعفەری، سەبارەت بە نیگەرانییەکانی لە زیندانی پارتی دەڵێ” له‌راستیدا ئێمه نیگه‌رانی هێزه‌كه بووین، كه بووه‌ته شه‌و و ئه‌وان له دۆڵێك راوه‌ستاون و له‌وانه‌یه رووداوێك روو بدات”.
هاوڕێ زیندانی کراوەکەی جەعفەری، باس لە کاتی گەیشتنی سەردار ئەحمەد کازمی دەکات”به ده‌ست دای به‌سه‌ر شانی‌دا و پێی گوت، كاك حوسه‌ین، به جێگه‌ی هه‌ر چه‌په‌ڵاغه‌یه له‌مانه‌ت داوه، ١٠٠ كه‌ستان لێ ده‌كوژم. من تا سبه‌ی كاتتان پێده‌ده‌م ئێره به‌تاڵ بكه‌ن، له‌و كاته‌دا دوژمن سوپای پێنجەمیان لانیكه‌م دوو سێ هه‌زار كه‌سیان هه‌بوو، هه‌موو كۆببوونه‌وه ئێمه‌ش له‌م نێویاندا مابووینه‌وه، تیایاندا چه‌كیان ئاماده كردبوو بمانكوژن، حاجی ئه‌حمه‌د كازمی، به به‌هێزی ئه‌م قسانه‌ی له‌ناو ریزه‌كانی دوژمن، دەکرد”.
ریپۆرتەریكه‌ناڵی مستند سیما، لەسەر گۆڕانکاری لە سیاسەتی سوپای ئێران بەرانبەر پارتی و یەکێتی ئاشکرای دەکات”له‌و رۆژه به‌دواوه، سیاسه‌تی ستراتیژی قه‌رارگه‌ی هه‌مزه و قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان، به قازانجی یه‌كێتی نیشتمانی گۆڕدرا، ئه‌م گۆڕانه بۆ مه‌سعود بارزانی، زۆر گران ته‌واو ده‌بێ”.
سەبارەت بە کاریگەری ئۆپەراسیۆنەکە ریپۆرتەرەکە دەڵێت”دوای ته‌واو بوونی ئۆپه‌راسیۆنی كۆیه، ئارامی بۆ كوردستان گه‌ڕایه‌وه و خه‌ڵكی ئه‌منیه‌تی سه‌قامگیر به گۆشت و پێستی خۆیان هه‌ست پێده‌كه‌ن”.
لە بەرامبەردا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە دۆکیۆمێنتاری “خه‌ونی به‌تاڵ”، وه‌ڵامی دۆكیۆمێنتاری كه‌ناڵی مستند سیما-ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران دەداتەوە.
وەلامەکەی حزبی دیموکرات، لە کەناڵی “تیشک تی ڤی”
ئەو حزبە بڵاودەکرێتەوە. کە بەرپرسانی ئەوکاتەی حزبی دیموکرات قسەی تێدا دەکەن.
لە وەڵامەکەی تیشک تی ڤی دا هاتووە”ئەم دۆکیۆمێنتارییە، شه‌ڕی ده‌رونی كۆماری ئیسلامی، له دژی خه‌ڵكی كوردستان و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی به‌رده‌وامه. شه‌ڕێك كه ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی رژێم، ویستویه‌تی به ته‌رخانكردنی تێچوویه‌كی زۆره‌وه به‌شێك له پیلانه نەگریسه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. ڤێرژنی هه‌ره نوێی ئه‌م شه‌ڕه ده‌رونییه، دروستكردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌ژێر ناوی كویە (کۆیسنجق)، كه تێیدا باس له چۆنییه‌تی هێرش و په‌لاماری هێزه‌كانی رژیم، بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ده‌كات”.
ریپۆرتەرەکە باس لە خۆڕاگری پێشمەرگە لە بەرامبەر ئەو هێزە پڕچەکە دەکات و دەڵێت”له‌سه‌ره‌تای گه‌لاوێژی ١٣٧٥ هه‌تاوی، (مانگی ٧ی ١٩٩٦) له قوڵایی خاكی باشوری کوردستان له نزیك شاری كۆیه؛ به‌ڵام هۆكار و چۆنێتی په‌لامار و ئامانجه‌كانی رژێم، ئه‌و هه‌موو هێز و چه‌ك و جبه‌خانه‌یەی قورسی له‌شكرییه‌وه بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات و به‌رامبه‌ر به چه‌كی سوك، به‌ڵام به ئیراده‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌وه، پێچه‌وانه پڕوپاگه‌نده‌ی نێو فیلمه‌كه‌یه”.
حه‌مه نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەسەر دۆکیۆمێنتارییەکەی کەناڵی مستند سیما دەڵێ” کە چاو له‌و فیلمه بكرێ، چه‌ندین شتی پێوه دیاره، یه‌كه‌م بێ وره‌یی و بێ هێزی هێزه‌كه‌ی، كه هێناونه‌تی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه. دووه‌م ئامانج نه‌پێكانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌یه كه داینابوو. سێهه‌م، هه‌وڵدانیه‌تی بۆ پێكهێنانی نیفاق و دوو به‌ره‌كی له نێوان هێزه‌كانی باشوری كوردستان و تێكدانی په‌یوه‌ندی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له گه‌ڵ باشوری كوردستان”.
كاوه بارامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئەو کات سەرۆکی لیژنەی بەرگری حدکا بووە، دەغێڕێتەوە” ئێمه له پڕێكدا ئاگادار كراینه‌وه، کە جوڵه‌یه‌كی وا له ئارادایه و بنكه‌و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان له مه‌ترسیدایه؛ بێ گومان فكرمان له‌و كاره كرده‌وه، لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه دیاری‌کرا، من وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیكه، دیاریکرام. له كاتژمێری ٤ی به‌یانییه‌وه ئه‌وان به تۆپ و موشه‌ك باران، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی کۆیە ده‌زانێ، به هه‌موو پێداویستی سه‌ربازی خۆیانه‌وه هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد. هه‌لومه‌رجی ئه‌و كات ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ست، ئه‌گه‌رنا به ئاسانی نه‌مانده‌هێشت بگه‌ڕێنه دواوه، لانیكه‌م به‌شێك له‌و پێداویستیانه‌ی، كه پێیانبوو”.
سەبارەت بە ناتەبایی مەبەست و ئامانجی ئێران لەو ئۆپەراسیۆنە تیشک تی ڤی دەڵێت” به‌رپرسانی رژێم له‌و فیلمه دا، وا ده‌رده‌خه‌ن، كه ئه‌م هێرشه به مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له حزبی دیموكرات و له نێوبردنی كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حزبی نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ست ته‌نیا نواندی هێز و ده‌سه‌ڵاتی رژێم و گرنگتر له‌وه‌ش واژۆ كردنی رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی هێنان به خه‌باتی چه‌كداری حزب بووه. ئه‌وه‌ش ناته‌باییه‌كی دیكه‌یه له سه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی رژێم له‌و په‌لاماره شكستخواردووه؛ چونكه رۆژنامه و ده‌زگا پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌و كاتی رژێم، باسیان له كوشتنی ٢٠ ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حزب كردبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه سه‌رشۆڕه‌ی رژێم، چه‌ندین قه‌فه‌سی گه‌وره‌شیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌كان و رابه‌رایه‌تی حزب له گه‌ڵ خۆیان هێنابوو”.
كاوه بارامی، لەسەر مەبەستی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئێران گوتویەتی” ئه‌و پێداویستیانه بۆ ئه‌وه نه‌بوو، گورزێكمان لێبده‌ن و بڕۆنه‌وه، ته‌نانه‌ت قه‌فه‌سه‌ی ئاسنیشیان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی بمانبه‌نه‌وه ئێران، ئه‌و جێگایه‌ی ئه‌وان تێدا جێگر بوون، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی پارێزگاری لێ ده‌كرد؛ جارێكیان جوڵه‌یه‌كیان كرد، كه ئێمه هێزمان له‌وێ دانابوو. نیو كاتژمێرێك، كه پێشمه‌رگه‌كان هه‌واڵیان به ئێمه‌دا ئه‌وه هێرشێك به‌ره‌و ئێمه دێت، چی بكه‌ین؟ ئێمه بڕیارمان دا، كه چ بكه‌ین، یه‌كێتی هاته سه‌ر خه‌ت و گوتی، ئه‌وه هێزی ئێمه‌یه له‌وێ ئاگاتان لێبێ لێی نه‌ده‌ن؛ بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین، ئه‌و هێزه‌ی بێته سه‌رمان لێیده‌ین”.
بارامی ئاماژە بەوەش دەدات، کە “به‌شێك له هێزه‌كه راسپێردرابوو، به‌مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له‌و هێزه‌ی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و په‌یامه‌ی دابوو به هێزه و فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه، كه دژكرده‌وه‌یه‌كی جددی گرتووه و به‌رخوردێكی توند، به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و ئه‌وان ناتوانن ئامانجه‌كانیان بپێكن، بۆیه ئه‌مه بووه هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان”.
ریپۆرتەری کەناڵی تیشك تیڤی، تیشک دەخاتەسەر گوتەی بەرپرسێکی سوپای ئێران لەناو فیلمی دۆکیۆمێنتاری کۆیسەنجق، کە دەڵێ “له رێگا سه‌ره‌كییه‌كه لامان دا، كه تۆپخانه‌كه له‌وێ جێگیر بێت و هێزه‌كانیش بڕۆنه خوارتره‌وه. دواتر له‌وێ قه‌ره‌باڵیه‌كی زۆر دروست بوو، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو شتێك رێكخرابوو، له‌ناكاو ترسێك به‌سه‌ر مندا زاڵ بوو، گوتم خوایه، ئێستا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی حزبی ئار پی جی یه‌كمان پێوه بنێ”.
كاوه بارامی، باسی دۆخی حزبەکەی و ئامانجی ئێران لەو ئۆپەراسیۆنە دەکات “ هه‌لومه‌رجی شوێنی ئێمه، به‌ڕاستی ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستبوو، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی، تێكهه‌ڵچوونێكی ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی باشوری كوردستان دروستببێت و، بتوانێت به ئامانجی خۆی بگات”.
سەبارەت بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی لە دۆکیۆمێتارییەکەدا ریپۆرتەرەکە دەڵێ” له‌و فیلمه‌دا كۆمه‌ڵێك پاسدار و به‌كرێگیراوی رژێم، كه له‌و پیلانگێڕییه‌دا به‌شدارییان بووه، به پێدانی زانیاری هه‌ڵه و خۆهه‌ڵكێشان هه‌وڵی چاواشه‌كاری و به‌لاڕێدا بردنی راستییه‌كان و پاساو هێنانه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌رشۆڕانه‌كه‌ی خۆیان، به به‌ڵگه‌ی نادروست ده‌ده‌نه‌وه و به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
حه‌مه نه‌زیف قادری، باس لە کاریگەری حزبەکەی جەواشەکاری ئێران دەکات و دەڵێت “ئه‌وه‌ی، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به نیسبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌بات و ده‌وری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له پرۆسه‌ی سیاسی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌وه حزبی دیموكرات، خاوه‌ن هێزه و جه‌ماوه‌رێكی هه‌یه، رێبه‌رییه‌كی كارامه و جددی هه‌یه له دژی كۆماری ئیسلامی و دیكتاتۆری، بۆیه له هه‌ر قۆناغێكی سیاسی، جه‌وی سیاسی و رای گشتی فشار بێ له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی، په‌نا ده‌با بۆ چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێدا بردنی رای گشتی دا”.
لوقمان مێهفه‌ر، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەسەر ئەو دۆکیۆمێنتارییە پێیوایە”بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه ئامانجداره، به دوای ریفراندۆمی باشوری كوردستان و ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له باشوری كوردستان دۆخێكی تایبه‌تی و ناسه‌قامگیر و ئاڵۆز هاتۆته ئاراوه. رژێم ده‌یهه‌وێ له‌و لێڵی و ئاڵۆزیانه كه‌ڵكی زیاتر وه‌ربگرێ و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێ ئیعتبار تر بكات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك به‌ڵگه بداته ده‌ست، كه لایه‌نه‌كانی دیكه لێره یه‌كتری پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن و یه‌كتری پێ بشكێنن، پاشان جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵات به گشتی به نیسبه‌ت لایه‌نێكی سیاسی یان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی خه‌ڵكی باشوری كوردستان، بوروژێنن”.
کاوە بارامی ئاماژە بەوەش دەدات کە”، دوای زیاتر له ٢٠ ساڵ تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و رووداوه. هاتووه راست ئێستا بڵاوی كردۆته‌وه، ئێمه ئه‌و ده‌م، ئه‌و جوڵانه‌وەی كرد له گه‌رمه‌ی خه‌باتی چه‌كداریدا بووین”.
قادری باس لە ریسواکردنی ئێران دەکات لە لایەن حزبەکەیەوە” رێكخستنی هێزی حزبی دیموكرات و مانه‌وه‌ی له مه‌یدانی به‌رگری و دروست رێبه‌ری كردنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له رووی ئاشكراكردنی ئه‌و پیلانه و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، دژكرده‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له به‌رامبه‌ر سنوربه‌زاندنی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، فاكته‌ری پاشه‌كشه‌پێكردن و ریسوا كردنی كۆماری ئیسلامی به‌دواوه بوو”.
ریپۆرتەری کەناڵی تیشك تیڤی، باس لە بەردەوامی خەباتی چەکداری حدکا دەکات لە دوای ئۆپەراسیۆنەکەی ئێران لە کۆیەو، وەک بەڵگە لەدژی باسکردنی رێککەوتننامە ئاماژەی پێدەدات “ له‌و دۆكیۆمێنتاریه‌دا رژێم وا نیشانده‌دات، كه دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه، حزبی دیموكرات هێزه‌كانی خۆی له نێوخۆی وڵات كشاندۆته‌وه و كۆتایی به به‌رخۆدانی چه‌كداری هێناوه، به‌ڵام بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی رژێم هه‌ر له دوای ئه‌و هێرشه‌دا له چه‌ند ناوچه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی ورمێ و شنۆ، زه‌برێكی جه‌رگ بڕ له هێزه هێرشبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی درا و چه‌ند كه‌سیشیان لێ به‌دیل گیران”.
مێهفەر هەروەها دەڵێ”بڕیارمان دا گورزێكی كوشنده له رژێم بده‌ین، دانیشتین له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ئه‌و دوو كۆمیته شارستانه و ده‌سته كۆماندۆیه”.
لە فیلمەکەی حدکا، دەنگی ئەحمەد شێربەگی، لەکاتی خوێندنەوەی هەواڵی چالاکی پێشمەرگەکانی ئەو حزبە لەو سەردەمە بڵاودەکڕێتەوە، وەک بەڵگەیەک، کە حدکا چالاکی هەبووە کە دەڵێت[سه‌رنج بده‌ن، سه‌رنج بده‌ن، سه‌رنج بده‌ن، سه‌رنج بده‌ن، ده‌ست له‌سه‌ر په‌لاپیتكه‌ی تفه‌نگ ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستووری په‌لاماری شۆڕشگێڕانه‌یان، له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه بۆ سه‌ر دوژمنانی ئازادی ئینسانیه‌ت، بۆوه‌وه].
مێهفەر باس لە چالاکییەکای حزبەکەی دەکات لەو سەردەمەدا”كه هاتن ئێمه بینیمانن، له سێ جه‌بهه‌دا، خۆمان بۆ ئاماده كرد. لای دیكه ئاماده‌مان كرد بۆ پاشه‌كشه، كه ئه‌وانه هاتن، ئه‌و جه‌بهه‌یه‌ی یه‌كه‌م ،ده‌م چۆم و به‌ست بوو، هه‌رچی هات ده‌رنه‌چوو، ئه‌مه‌ی كه له باكوریشه‌وه هات، دووباره په‌رێزێ گه‌نم بوو. جێگاكه رووته‌ن بوو، ئه‌وه‌ش كه‌سی لێ ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وێنجه بوو، وێنجه‌كان رووابوون ئه‌و هێزه‌ی كه به‌وێدا هات لێماندا ژماره‌یه‌كی زۆرمان لێ كوشتن. كوژراو ئه‌وان یه‌كجار زۆر بوو- و لاشه‌كان كه‌وتبوون. ئاماری كوژراوه‌كان ١٣٠ كه‌س بوو، دوو كه‌سیشیان به‌دیل گیران، كه یه‌كیان به‌رپرس بوو، به‌رپرسێكی پله‌به‌رزی سوپا بوو، له گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، به‌ڵام به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی، كه حزبی دیموكرات هه‌یه‌تی، رامانگرتن تا شه‌و، قسه‌مان بۆ كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری دیل كوشتن لای حزبی دیموكرات قه‌ده‌غه‌یه و نییه، وه‌ك خەسڵه‌تێكی ئینسانی ئازادمان كردن”.
جاڕیکی دیکە لەناو دۆکیۆمێتاریەکەی حدکا، دەنگی ئەحمەد شێربەگی بڵاودەکرێتەوە و چالاکییەکی دیکە رادەگەیەنێ بە بیسەرانی رادیۆکە و دەڵێ”پێشمه‌رگه‌كانی گه‌ل، شێره كوڕانی نێو سه‌نگه‌ری ئازادی، بۆ به چۆكداهێنانی هێزه‌كانی دوژمن، شه‌ڕی توندوتیژ و ده‌سته‌ویه‌قه‌یان ده‌ستپێكرد، ده‌ستڕێژی توندی چه‌كه‌كانیان به‌كرێگیراوه‌كان، له نێو سه‌نگه‌ره‌كانیاندا سلار بكه‌نه‌وه”.
ریپۆرتەری کەناڵی تیشك تیڤی ئاماژە بە پەیوەندی حدکا و جەماوەری کوردستان (رۆژهەڵات) دەکات و دەڵی”حزبی دیموكرات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پێشمه‌رگه په‌ره‌وه‌ری كوردستان، به‌رده‌وام ده‌سته‌ملانی یه‌كتر بوونه‌وه و له یه‌كتر دانه‌بڕاون و ره‌نگه له هه‌ندێك قۆناغدا به ڕه‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌و شێوه خه‌باته‌ی كه‌مڕه‌نگ بووبێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، له‌و ساته‌وه تا ئێستا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن”.
بارامی باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات “حزبی دیموكراتی كوردستان و باقی هێزه‌كانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ئاماده‌ییان هه‌بێ له ناوخۆدا، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران، له گه‌ڵ ئه‌وه سه‌رتاسه‌ری كوردستانی میلیتاریزه (بڵاوە پێکردنی هێزی سەربازی) كردووه به چه‌كداری سه‌ربازی، به‌و حاڵه‌ش نه‌یتوانیوه پێش به پێشمه‌رگه و تێكۆشانی حزبی دیموكراتی كوردستان بگرێ”.
مێهفەر ئاماژە بە گۆڕینی شێوازی چالاکیەکانی حزبەکەی دەکات”ئاماده‌یی ئێمه له ناوچه‌كه نه‌بڕاوه، ئێمه به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا بووین و تیمه‌كانی حزبی له ناوچه‌كه‌دا بوون و كاری حزبی و سیاسی خۆیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی، كه ده‌ڵێ چالاكی سه‌ربازی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، له حزبی دیموكرات بنه‌مایه‌كمان هه‌یه، كه ئه‌ویش بڕوامان پێیه‌تی، كه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی فیدای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كه‌ین و له ئاستی سه‌رتریشدا به‌رژه‌وه‌ندی حزبی فیدای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه دۆخێك له‌هه‌رێی كوردستان هه‌بوو-و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌رێمی كوردستان و باردۆخێك، كه ئه‌وان هه‌یانبوو- و ده‌مانه‌ویست ئه‌و حكومه‌ته شكڵ بگرێت (پێک‌بێت)، هه‌روه‌ك ئێستا ده‌بینن، دوای ریفراندۆم ده‌ركه‌وت، كه دوژمنه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته یان نه‌ته‌وه‌ی كورد، چه‌نده زۆرن و چه‌نده قین له دڵن. بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌ده‌یه ده‌ست ئه‌وان، چالاكییه‌كانمان به شێوازی دیكه درێژه پێبده‌ین؛ ئه‌گه‌رنا له ناوچه‌كه ئاماده‌ییمان هه‌بووه. چالاكییه‌كانی ئێمه له رێگه‌ی سیاسی و بانگه‌شه و كاری حزبییه‌وه چونه‌ته پێشێ”.
ریپۆرتەری کەناڵەکە، سەبارەت بە رێککەوتنی حدکا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان(ی.ن.ک) رونیدەکاتەوە”له‌و فیلمه‌دا رێككه‌وتنی حزبی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به لاڕێدا ده‌با و- وای ده‌نوێنێ، كه رێككه‌وتنی دوو هێزی كوردی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له پێناو گه‌وره‌یی كۆماری ئیسلامی‌دا بووه”.
قادری رایوایە” كاتێك له هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكدا شكست ده‌خوا (ئێران)، بۆ شكسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك پاساو ده‌هێنێته‌وه، یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی رێككه‌وتننامه ده‌كه‌ن، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هیچ رێككه‌وتننامه‌ی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی یان فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه یان نێوه‌ندگیری ئه‌و جوڵه نه‌بووه و نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن له راستیدا پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ شكسته‌كانی ئه‌و كاته‌یان و ئێستاش خه‌ریكی (جه‌و سازی)ین، كه من دڵنیام له‌وه‌شدا شكست ده‌خۆن”.
بارامی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێران بۆ دەست ماچکردنی ئەوان نەهاتبوو” ئاشكرایه كۆماری ئیسلامی ئێران، له رۆژدا ده‌یان خه‌ڵكی بێ‌تاوان له‌سێداره ده‌دات. ئێستا هاتۆته ئێره و ده‌ستی ئێمه ماچ ده‌كات و ئیمزامان پێده‌كات و ده‌ڵێ، بڕۆ خوا حافیزتان بێ”.
قادری باس لەوە دەکات، کە ئەو کات تەنیا چاوپێکەوتن و را گۆڕینەوە هەبووە و زیاتر روونی دەکاتەوە” لایه‌نی دووه‌م، كه فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی ئێمه لێره بووه، له گه‌ڵ هاوڕێیانی یه‌كێتی له په‌یوه‌ندی و دیالۆگدا بوون؛ بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و دۆخه و هه‌روه‌ها فشار بۆ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پاشه‌كشه پێكردنیان، كۆمه‌ڵێك دانیشتن و چاوپێكه‌وتن و راگۆڕینه‌وه بووه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بووه، كه یه‌كه‌م هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكشێنه‌وه. دووه‌م، حزبی دیموكراتی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و سنووربه‌زاندنه بێ ده‌نگ نابێت و به‌رگری له خۆی ده‌كات و حه‌ساسیه‌ت پێشاندانی ئه‌وان به كاك مسته‌فا، (مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. كاك مسته‌فا چ ئه‌و كات له ئاستی به‌رپرسیارێتی حزبیدا، پلانداڕێژه‌ری ئه‌و به‌رگرییه بووه و ئه‌و هه‌ڵوێسته شیاو-و شایسته‌ی به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و سنوربه‌زاندنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه. ئێسته‌ش هه‌موومان ده‌زانین، حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران یان شه‌خسی كاك مسته‌فا، وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حزب، دیدگا و شیكردنه‌وه‌ی سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی به‌نیسبه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، خه‌باتكردنه تا به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و دابینكردنی دیموكراسی له ئێران‌دا”.
ریپۆرتەری کەناڵی تیشك تیڤی، باس لە قۆناغی خەباتی نوێی حدکا دەکات”ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێ له تێكۆشان، كه به راسانی رۆژهه‌ڵات ناسراوه، گڕوتین و رۆحێكی تازه‌ی وه‌به‌ر خه‌بات له دژی رژێم، له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌موو بواره‌كانیداوه و ئه‌و حزبه‌ی رژێم به هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ده‌ناسێت، چۆپی كێشی زه‌ماوه‌ندی رابوونه، له دژی رژێم و گرێدانی خه‌باتی شاخ و شاره”.
مێهفەر لە بارەی قۆناغی نوێی تێکوشانی حزبەکەی پێیوایە”راسان ئه‌و ەنییه، كه ئه‌و كادر و پێشمه‌رگه‌یه له ده‌شتی كۆیه یان له شاخه‌كانی كوردستان و هه‌ناوی قه‌ندیل و هه‌ڵگورد، ئه‌و ده‌زانێ راسان له‌ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه. هه‌ر روناكبیرێك خۆی له كوردستان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی چه‌كێكی یه‌كجار كاریگه‌ره، كه جه‌رگی دوژمنی پێده‌ته‌زێنێ، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به گۆرانییه‌ك به راسان و پێشمه‌رگه و خه‌باتی خۆیدا ده‌ڵێت، دوژمن لێی تۆقیوه، هه‌ر دایكێك ده‌سته‌و دوعا، دوعا بۆ پێشمه‌رگه و رزگاری پێشمه‌رگه ده‌كات، بۆ خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌كه. گه‌نجانی دڵ پڕ له ئه‌وینی كوردستان به كچ و به كوڕه‌وه پۆل پۆل دێن و رێگا ده‌گرنه به‌ر و دێن، جلی پیرۆزی پێشمه‌رگه له به‌ر ده‌كه‌ن و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له شان ده‌كه‌ن و روو له شاخه‌كان ده‌كه‌ن، به ئومێدی ئه‌وه‌ن، كه هه‌رچی زووتر ته‌مه‌نی پڕ نه‌گه‌به‌تی كۆماری ئیسلامی تێكده‌پێچنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه خۆیان له راساندا ده‌بینه‌وه، بۆیه راسان له‌ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه، راسانی ئه‌سڵی و حزبی دیموكرات له‌و دیوی سنوره”.
بارامی-یش لەسەر قۆناغی نوێی تێکۆشانی حزبەکەی رای وایە، کە “ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه، كه ئێستا به‌رده‌وامه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران خه‌رجییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌و ئێرانی به دوورگه‌یه‌كی ئرام له قه‌ڵه‌مدا، كه پێی وابوو هیچ كێشه‌یه‌كی نییه؛ بینیمان هه‌ر ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران وه‌ڵامی ئێرانیان داوه‌ته‌وه، كه رژێمێكی سه‌قام گیر له ئێران نییه. له رێگه‌ی راسانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، بۆ بیروڕای گشتی ده‌ركه‌وت، كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێگه‌یه‌كی له‌وێدا نییه”.
قادری باس لە مەترسییەکانی حزبەکەی و قۆناغی نوێی تێکۆشانیان لە دژی ئێران رایدەگەیەنێ” ده‌وری سیاسی و جه‌ماوه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ رژێمی كۆماری ئیسلامی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. مه‌سه‌له‌ی راسانیش، كه گرنگیدانه به خه‌باتی شار، گرێدانی خه‌باتی شاخ و شاره، هه‌روه‌ها گرنگیدانه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی، هاوخه‌باتییه له‌گه‌ڵ گه‌لانی ماف خوازی ئێران، هاوخه‌باتییه له‌گه‌ڵ ئازادیخوازانی ئێڕان، چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی. ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌ی به كۆماری ئیسلامی‌دا، كه ئه‌م سیاسه‌ته و ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا رۆڵ و كاریگه‌ری مێژوویی خۆیان هه‌یه له به‌چۆكدا هێنانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران”.
مێهفەر سەبارەت بە چالاکی حزبەکەی دژی ئێران دەڵێت”ئه‌و چالاكییه‌ی راسان، ئه‌ژنۆی كۆماری ئیسلامی شكاند”.
ریپۆرتەری کەناڵی تیشك تیڤی، لەسەر بە ئامانج گەیشتنی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەوە دەخاتەڕوو و “ ئه‌وه‌ی، كه رژێم چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا و به هه‌موو ئامانجه‌كانی گه‌یشتووه و سه‌رینی خاترجه‌می ئاسایش و به‌قه‌ولی خۆی ئه‌منییه‌تی پایداری (سه‌قامگیر) له‌ژێر سه‌ری ناوه، خه‌ون و خه‌یاڵێكه و مانه‌وه‌ی حزبی دیموكرات له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رخۆدان و به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، شتێكی تره و ئه‌م پیلان و ریسواییه‌ش وه‌كو زۆربه‌ی پیلانه‌كانی تری ده‌بێته بڵقی سه‌ر ئاو. به‌قه‌ول، ئه‌و خه‌نه‌یه‌ی رژێم له‌مێژه‌وه‌یه، كه ره‌نگی نه‌ماوه”.
مێهفەر لەبارەی پڕوپاگەندەی ئێران لە دژی حزبەکەی دەڵێ”ئه‌گه‌ر حزبی دیموكرات ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نییه و فاتیحای خوێندراوه. كوردستان ئه‌من و ئاسایشی تێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵاوهوریایه‌ی له چییه؟”.
بارامی، ئاماژە بە بەردەوامبوونی چالاکی حزبەکی دەدەدات”حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، قه‌یرانی زۆری بینیوه و كێشه‌ی زۆری به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌نگیزه‌ی ته‌سلیم بوونی تێدا نییه، ئه‌من لێره‌دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت له خۆیانه‌وه شتێك دروست بكه‌ن، به نێوی كێشه و ته‌سلیم و رێگرییه‌ك بۆ حزبی دیموكرات، ئه‌و سه‌رینی خاترجه‌می له‌ژێر سه‌ری خۆیان بنێن، كه حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، راسانی ده‌ستپێكردووه و ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه تا سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجی گه‌لی كورد و تا رزگاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، درێژه‌ی ده‌بێت”.
حەمە نەزیف قادری، پێیوایە بڵاوکردنەوەی دۆکیۆمێنتاری ئێران رەنجێکی بەفێڕۆچووی ئەو وڵاتەیە “كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت ئه‌و سیاسه‌تانه‌وه بێتاقه‌ته و ئه‌و شتانه‌ی، كه ئێستا باسی ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه كاتی به‌سه‌ر چووه، واته خه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌نیسبه‌ت حزبی دیموكرات و شه‌خسی كاك مسته‌فاوه له‌مێژه كه‌م ره‌نگ بووه‌ته‌وه. حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له قوربانی دان و له پابه‌ند بوون و به‌ستراوه‌یی بوون به خه‌باتی میله‌ته‌كه‌ی و ئامانجه‌كانی، نه‌ترسانه له مه‌یدانی خه‌بات بووه و له مه‌یدانی خه‌بات هه‌ر ئاوا سه‌رفه‌رازانه ده‌مێنێته‌وه و سیاسه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خه‌باتی حزبی دیموكرات، ئیلهامگیره له ئه‌و رێگا و رێبازه‌ی، كه رێبه‌رانی ئێمه قوربانی بوون و قوربانییان داوه و به‌هه‌زاران تێكۆشه‌ری دیموكرات و رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی، له پێناو ئامانجه‌كانیاندا به جوامێری گیانیان به‌خشی، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان دۆكیۆمێنتی دیكه پێیوابێ ده‌توانێ كاریگه‌ری بكات له‌سه‌ر رای گشتی، به رای من ره‌نجێكی به‌فێڕۆ چووه بۆ كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵێكی ناكامه”.
ڤیدیۆکان:
ڤیدیۆی یەکەم: کەناڵی مستند سیما-ی سەر بە سوپای پاسداران، بەرنامەیەکی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی گیان لەدەستدانی سەردار ئەحمەد کازمی، فەماندەی باڵا لە سوپای پاسدارانی ئێران.
ویژه برنامه سالگرد شهید کاظمی
http://www.doctv.ir/programs/10520
ڤیدیۆی دووەم: کەناڵی تیشک، کەناڵی فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
https://www.youtube.com/watch?v=UkMGnHYNglo





















