نوچەنێت:تایبەت
بەپێی نوسراوێک کە لەمیدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی عێراق، رەزامەندیداوە گەشتەکانی عومرەکاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامبدرێن.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لە نوسراوێکی فەرمیدا رایگەیاندووە ” سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رەزامەندی دا فڕۆکەکانی گواستنەوەی عومرەکاران، لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی بفڕن و بنیشنەوە”. دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق گوتیشی”ئەو رێگەپێدانە مەرجدارە بەوەی، بەردەوام لە ژمارەی گەشتەکانمان ئاگادار بکەنەوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئازاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکە خانەکانی هەرێم رایگەیاند”وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، تائێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی یان پرۆتۆکۆڵی مان بەدەستنەگەیشتووە،لەبارەی ئەوەی کە حکومەتی عێراق، بڕیاری دابێت بەدەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، تایبەت بەگەشتەکانی عومرە، تەنها لەمیدیاکانەوە باسکراون”.
ناوبراو جەختیشکردوە لەوەی، کە تائێستا بەفەرمی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و وەزارەتی گواستەوە و گەیاندنی هەرێم، لەو بارەیەوە ئاگادارنەکراوەتەوە.
هاوکات عادل نوری پهرلهمانتاری كورد، له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له پهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك رایگەیاندووە”رهزامهندی سهرۆك وهزیرانی عیراق، وهرگیرا به كردنهوهی ههردوو فڕۆكهخانهی سلێمانی و ههولێر وهك سهرهتایهك بهڕووی گهشته جیهانییهكاندا. له ئێستادا له گواستنهوهی عومرهكارانهوه دهست پێدهكات”.
رۆژی٢٩-٩-٢٠١٧، حكومەتی عێراق، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەمەش دوای ئەوەی لەبەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشوری كوردستان.