نوچه‌نێت: تایبەت
وه‌زیری پێشووی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای دهستلهكاركێشانهوەمان بۆ یه‌ك خوله‌كیش ده‌وامم نه‌كردوه، به‌ڵام له ماڵه‌وه واژوو بۆ هاوڵاتیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كارەکانیان، په‌كی نه‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ١٣-٢-٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌سه‌ند كرد. هاوكات وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان راسپارد، تا شوێنه‌كانیان پردهكرێتهوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد هاودیانی، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه دەربارەی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو دەگوترێ، کە گوایە به نهێنی له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن رایگه‌یاند، به ته‌حه‌داوه ئه‌ڵێم له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به بڕیاری یه‌كگرتوو له حكومه‌تی هه‌رێم كشاینه‌وه، بۆیه‌ك خوله‌كیش له وه‌زاره‌ت ده‌وامم نه‌كردوه.
محەمەد هاودیانی دەڵێت، هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه له دژی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو ئەنجام دەدرێت، کە هیچ بنەمایەکی نییە. كێ دەهیهوێ راستییه‌كان بزانێ با سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات.
محەمەد هاودیانی، سەبارەت بە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان گوتی، من ته‌نها له ماڵه‌وه واژووی ئه‌و نوسراوانه ده‌كه‌م، كه تایبه‌ته به هاوڵاتیان. بۆئه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان په‌كی نه‌كه‌وێت و زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن. هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شوێنهكانمان پڕده‌كرێته‌وه.