نوچەنێت:تایبەت
گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە ئە نجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بەمەبستی یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆنگرەی کۆدەبنەوە.
دوای چەندین جار کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە مەبەستی سازکردنی كۆنگرهی١٣ی ئەو حیزبە، هێشتا کات و رۆژی کۆنگرە یەکلایی نەکراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، لەتیف نێروەیی گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی بەستنی گۆنگرەی حیزبەکەی رایگەیاند”رۆژی ١٥-٢-٢٠١٨ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام دەدەن، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر پرسی دیاریکردنی رۆژی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی”.
گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، ئاماژە بەوەدەکات،کە لەکۆبوونەوە هاوبەشەدا پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی، یەکلایی دەکرێتەوە.