نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نوێنه‌رانی كورد دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانمان بۆ چه‌ند سه‌عاتێك دواخست و سه‌رۆككۆمار دێنینه سه‌ر خه‌ت.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ١٣-٢-٢٠١٨، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خویندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بودجه كۆبۆوە، به‌ڵام نوینه‌رانی كورد دانیشتنه‌كه‌یان په‌كخست.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی نوینه‌رانی كورد له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌مان نه‌كرد، به‌ڵكو چوینه به‌رده‌م هه‌موو په‌رله‌مانتاران و پێمان گوتن، تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ كورد و پێنه‌دانی پشكی كورد جێگای قبوڵ نییه. بۆیه دانیشتنه‌كه‌مان بۆ چه‌ند كاتژمێریك دواخست.
محەمەد عوسمان ئاشكراشی ده‌كات، بڕیاره سه‌رۆككۆماری عێراق بیته سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقدا گفتوگۆبكات، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه به ته‌وافقی هه‌موو پێكهاته‌كان په‌سه‌ند بكرێت.