تایبه‌ت:نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت. رێگه ناده‌ین له جێبەجێکردنی سیسته‌مه ١٦ ئه‌مپێریه‌كه جیاوازی له نێوان شاره‌كان بكرێت.
چه‌ند رۆژێكه له سنوری قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ١٦ ئه‌مپێری بۆ هاوڵاتیانی سنورهکە، به‌ڵام به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه، ناڕه‌زایی خۆیان لهسەری راده‌گه‌یه‌نن و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی دەکەن.
قائیمقامی سه‌یدسادق له لێدوانێكی پیشتری بۆ نوچه‌نێت گوتویەتی، سیستەمی ١٦ ئەمپێرییەکە ئیجباری یه و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سیسته‌مه جێبه‌جێ نه‌كات كاره‌باكه‌ی دهبڕدێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌كره‌م شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی سه‌یدسادق له سیسته‌مه ١٦ ئه‌مپێریه‌كه و به‌دواداچونی ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند، ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی، به‌دواداچونی جددی بۆ ئه‌و سیسته‌مه نوییه‌ی كاره‌با له سنوره‌كه دەکەین. رێگه ناده‌ین له پێدانی كاره‌بای ١٦ ئه‌مپیری جیاوازی له نێوان شاره‌كانی پارێزگای سلێمانی بكرێت .
ئه‌كره‌م شه‌ریف هەروەها دەڵێت، ئیمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانیمان سه‌رپشك كردوه له جێبه‌جێكردنی باشترین سیسته‌می كاره‌با له پاریزگای سێیمانی، به‌ڵام رێگە ناده‌ین، جیاوازی له نێوان شاره‌كان بكرێت و له‌پێدانی كاره‌با و به‌دواداچونی جددی بۆ ده‌كه‌ین..