تایبه‌ت:نوچه‌نێت
بەڕێوەبەری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بریاری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه و باجیان نه‌داوه، چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. كه‌ناڵه‌كانیان داخراون.
به‌پێی بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌ناڵه راگه‌یاندنانه‌ی كه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه و خۆیان له باج دزیوه‌ته‌وه، كه‌ناڵه‌كانیان داده‌خرێت كه ژماره‌یان ٤٤ كه‌ناڵی لۆكاڵییە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد گه‌ردی به‌ڕێوەبه‌ری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كه بۆ داخستنی كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی ناوخۆیی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بریاری داوه، وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا هه‌ر كه‌ناڵێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر چوبێت و نوێی نهكردبیتهوه، هه‌روه‌ها باجی نه‌دابێت ئه‌وا كه‌ناڵه‌كه‌ی داده‌خرێت.
بەرپرسەکەی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، له ئه‌مڕۆوه بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چوه‌ته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه و ٤٤ كه‌ناڵی ناوخۆی په‌خشه‌كانیان راگیراوه. كه‌ناڵی حیزبیشی تێدایە. هه‌ر كهناڵێک سه‌رپێچی كردبێت سزاده‌درێت کە سەر بەهەر حزبێک بێت. یه‌كێك له كه‌ناڵه داخراوه‌كان، كه‌ناڵی قه‌ڵاته و حیزبی یه.
محەمەد گەردی ئەوەش ئاشکرادەکات، کە له قۆناغی دووه‌مدا چه‌ندین رادیۆ راده‌گیرێن، چونكه به‌شێك له‌و رادیۆیانه‌ش سه‌رپێچییان كردووه.