نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،عه‌بادی دەهیهوێ ئه‌وه نیشانی شه‌قامی عه‌ره‌بی بدات، كهبەرامبەر کورد توندەو سزایان دەدات.
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه نامه‌یه‌ك، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه، ١٠٠ملیاری تر لەو بەشە بودجەیەی هەرێم کەم بکاتەوە، کە کورد پێی رازی نەبوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا رۆستای په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به دووباره كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم چی په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێت رایگه‌یاند” عه‌بادی دەهیهوێ به سزادانی هه‌رێمی كوردستان، لە هەڵبژاردن ده‌نگ بۆ خۆی كۆبكاته‌وه، وا نیشانی شه‌قامی عه‌ره‌بی بدات كه له رابردودا پاره‌ی زیاد بۆ هه‌رێم نێردراوه‌و ئه‌م له ئیستادا كه‌می كردووه‌ته‌وه”.
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ پێیوایە لەبەرامبەر ئەم فشارانەی عەبادی” پێویسته گوشاره‌كانی كورد دوو لایه‌نه بێت. لهلاك نوینه‌رانی كورد هه‌موو رێگایه‌ك بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندی ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، زیاتر بێته پێشه‌وه و دۆسته‌كانی له‌م هه‌نگاوانه‌ی عه‌بادی ئاگاداربكاته‌وه. بۆئه‌وه‌ی گوشارێك له‌سه‌ر عه‌بادی دروست بكریت و به‌شە بودجەی هه‌رێم زیاد بكرێت”.
سەبارەت بە کاری پەرلەمانتاران لە بەغدا، زانا رۆستایی دەڵێت”نوینه‌رانی كورد هه‌رچیمان پیبكرێت ده‌یكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بەشی خه‌لكی كورستان له بودجه زیادبكرێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێلل نه‌كرێت”.