نوچەنێت
تورکیا، ناوی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، دەخاتە لیستی تیرۆری تورکیا و بڕێک پارەی داناوە، بۆ ئەوکەسەی شوێنەکەی ئاشکرابکات.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لیستی تیرۆری تازە کردەوە و ناوی ساڵح موسلیم، خراوەتە نێو لیستی ئەو کەسانەی تورکیا بە تاوانی تیرۆر بەدوایاندا دەگەڕێت.
هاوکات ملیۆنێک و 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی، وەک خەڵات دەستنیشانکرا، بۆ ئەو کەسەی شوێنەکەی ئاشکرادەکات.