هەواڵێکی گرنگ لە بارەی ئەبوبەکر بەغدادییەوە هەیە

0

نوچە-شەفەق نیوز

بەڕێوەبەری گشتی بەشی زانیاری و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەردەستی ئەم وەزارەتەدایە ،سەرکردەی داعش بە توندی بریندار بووە .

ابو علی البصری، بەڕێوەبەری بەشی زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە باری تەندروستی و دەروونی ئەبوبەکر بەغدادی، ناجێگیرە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمنییەی عێراق«ابراهم عواد السامرائی»، ناسراو بە البغددای، لەم دواییانە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی”الجزیرە”گوازراوەتەوە.

بە گوتەی البصری، دۆخی دەرونی و جەستەیی بەغدادی لەو پەڕی خراپیدایە. بە هۆی برینەکانیەوە توانای رۆیشتنی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com