ئافرەت لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندا، گرفتی هەیە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، بەشداری پێکردنی ئافرەتان لەسیاسەت و حکومڕانی هەرێمی کوردستان، لە ئاست پێویستی ئافرەتاندا نییە، چونکە ئافرەتان بەشداری جددییان پێنەکراوە لەسەرجەم دەسەڵاتەکاندا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کەژاڵ هادی فەقێ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی رۆڵی ئافرەت لە سیاسەت و حکومڕانی هەرێم رایگەیاند، بە- بەراورد بەساڵانی رابردوو باشتربووە، بەڵام هێشتا بەپێی پێویست و لە ئاستی پێویستی ئافرەتاندا نییە، چونکە ئافراتان بەشداری جددییان پێنەکراوە لەسەرجەم دەسەڵاتەکاندا”.

کەژاڵ هادی فەقێ هیواخوازە، کە کۆمەڵگای کوردی و دەسەڵاتی کوردی و لایەنە سیاسییەکان، رۆڵی راستەقینەی ئافرەت لە بەشداری پێکردنی راستەوخۆ لە ژیانی سیاسی فەرامۆش نەکەن، کاتێک کە ئافرەتان چالاکن و دەیانەوێت بەشداری بکەن بواری زیاتر بدرێت بەئافرەتان بۆ ئەوەی زیاتر بێنە پێشەوە.

ئەو پەرلەمانتارە، بەشێکی دیکەی گەڕاندەوە بۆ کەمتەرخەمی ئافرەتان خۆیان و گوتی “ئێمەی ئافرەتان خۆمانین، کە زۆربەی کاتەکان ئامادەباشیمان تێدا نییە، یان تەنها ئامادەین بۆ زەمەنێکی دیاریکراو، لە کاتێکدا من پەرلەمانتارێکم، پەرلەمانتارێکی پیاو تموحی ئەوەی هەیە، کە دوای تەواو بوونی خولەکەی لەشوێنی دیکە داوای پلە و پۆستی دیکە بکات، بەڵام ئێمەی ئافرەتان یان تەنازول دەکەین یان دوای تەواو بوونی خولەکە دەڕۆینەوە ماڵەکانمان دادەنیشین، بەداخەوە کۆمەڵێک ئافرەتی بەتوانا، ئەکادیمی، خاوەن پسپۆڕ و بڕوانامەمان هەیە، دوای تەواو بوونی خولی پەرلەمان چوونەتەوە ماڵەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئافرەتان لەرووی بەشداریکردنی بزنسەوە، لەخوار ١%ەوەیە، بۆیە رەخساندنی کار لە بازاڕدا بۆ ئافرەتان زۆرگرنگە.  

پەرلەمانتارەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە لە هەرێمی کوردستان لە ناو دەسەڵاتی یاسادانان بەرێژەی ٣٠% ئافرەتان جێگیرکراون، لەناو پەرلەمانی کوردستان، کە دەسەڵاتی یاسادانانە، بەشداری ئافرەت لەسەرۆکایەتی و لیژنەکان و شاندەکاندا هەیە و رۆڵی خۆشیان هەبووە، بەڵام ئێمە تموحی زیاترمان هەیە، لە ناو دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یەکێک لە کێشەی سەرەکییەکانی هەرێم و بەغدا لەوەدایە، کە رۆڵی ئافرەت تیایدا کەمە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com