تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له سنوری پارێزگای كه‌ركوك پالاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت دروست ده‌كرێت. دەڵێت “پێویستە نوسراوی کردنەوەی پاڵاوگە رێبوار تاڵەبانی واژۆی لەسەر بکات”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی، به‌هاوكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوخۆی واژۆیان له‌سه‌ر دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتی لە کەرکوک كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوگه نه‌وتییه رایگه‌یاند: كاتی خۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و پالاوگه نه‌وتییه‌مان كرد، به‌ڵام ئه‌وكاته، كه كورد لە ده‌سه‌ڵاتدابوو نه‌كرا، ئێستا بڕیاریان داوه ئه‌و پاڵاوگه‌یه بكه‌نه‌وه و ده‌ست به‌كاربكه‌ن.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئاماژەی بەوەدا، کە له رێوڕەسمی واژووكردنی ده‌ستكردن به كار له پاڵاوگه‌كه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری نه‌كرد، چونكه ئه‌نجومه‌ن وه‌ك نه‌بوو وایه و ناتوانێ كۆبوونه‌وه‌كانی سازبكات و ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه‌شی نییه، چونكه پێشتر خۆمان داوای كردنه‌وه‌ی پالاوگه‌كه‌مان كرد.
ناوبراو باس لەوە دەکات، کە پێویسته ئه‌و نوسراوانه‌ی، كه بۆ كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه واژۆ كراون بچنه به‌رده‌م رێبوار تاڵه‌بانی و ئه‌و واژووی بكات؛ ئه‌وه‌ش كاتی زۆری ده‌وێت، چونكه نوسراوه‌كان به به‌رید بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ره‌وانه‌ده‌كرێت؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له ئێستادا له هه‌ولێره و له كه‌ركوك ده‌وام ناكات.