پەرلەمانتارێک پەیوەندییەکانی هەڕیم لە گەڵ سعودیە و کوەیت لە دوای ١٦ی ئۆکتبەرەوە ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکستیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، هەردوو باڵیۆزم بینی و جەختم لەوە کردەوە، کە دەبێ شاندی هەرێم لەو کۆنفرانسە بەشدار بێت. دەشڵێت “پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە گەڵ کوەیت و سعودیە باشتربووە”.

خالد الجار اللە، جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت دەڵێت: کوەیت رۆژانی ١٢ بۆ ١٤ی فێبریوەری، میوانداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی عیراق دەبێت، ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت راشیگەیاندووە، کە ئەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییە بە هاوکاری بانکی جیهانی و کەرتی تایبەت بەڕێوە دەچێت. شارەزایانی سیاسی پێیانوایە بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنگ و قورسایی هەرێم زیاتر دەکات و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر بەغدا دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا لەبارەی بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوەیت رایگەیاند: ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی نامەمان بۆ باڵیۆزی کوەیت و سعودیە نارد و هەروەها هەردوو باڵیۆزم بینی و جەختم لەوە کردەوە، کە دەبێ شاندی هەرێم لەو کۆنفرانسە بەشدار بێت، چونکە ئەگەر شاندی هەرێم لەو کۆنفرانسە بەشدار نەبێ، هەر شتێک بۆ بۆعێراق دیاری بکرێت نادرێ بە هەرێمی کوردستان.

عەرەفات کەرەم ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەزموونێکی تاڵمان هەیە، چونکە لەکاتی شەڕی داعش، وەک نمونە، کەنەدا چەکی بۆ پێشمەرگە نارد، بەڵام بەغدا بە هەرێمی نەدا و بە سەر هێزەکانی خۆیاندا دابەشیانی کرد. 

 ئەو سەرۆک فراکسیۆنە باس لەوە دەکات، کە ئێشتا حکومەتی هەرێم بە فەرمی بانگهێشتی ئەو کونفرانسە کراوە و دەتوانێت داخوازی و گلەییەکانی کوردستان بگەیەنێتە ئەو کۆنفرانسە؛ بۆ ئەوەی ئێمەش لە هەرشتێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان دەکرێت بێ بەش نەبین.

لەبارەی رێگریەکانی بەغدا بۆ بەشداری نەکردنی شاندی هەرێم لەو کۆنفرانسە عەرەفات کەرەم گوتی “بەغدا هەموو جار هەوڵێ داوە رێگری بکات بە ئارەزووی خۆی قسە بکات لەسەر رووداوەکان، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان پێشوەچوونی بەخۆوە بینیوە”.

عەرەفات کەرەم پێیوایە، وڵاتانی کەنداو، بەشدار لەو کۆنفرانسە خەڵكی کوردستان و پێشمەرگە باش دەناسن، لەسەر قەیرانەکانیش زانیارییان هەیە؛ بەڵام باشتر وایە لەوێ پەیامی خۆمان بگەیەنین. گوتیشی “پەیوەندی دیپلۆماسی کوەیت و سعودیە لە گەڵ هەرێم لە ئاستێکی زۆر باشدایە و دەزانن چ زوڵمێک لە هەرێم دەکرێت و پەیامی ئێمەشیان پێگەیشتووە. هەروەها لە دوای ریفراندۆمیش پەیوەندییەکان باشتر بوون. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com