نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له سنوری پاریزگای سلێمانی، سه‌رانه له خه‌ڵك و گه‌شتیاران وه‌رده‌گیرێت. بۆیه پیویسته ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ١١-٢-٢٠١٨، پانزە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له یاداشتیكدا داوای سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا ده‌كه‌ن، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بازگه نایاساییانه‌ی كه پاره له شۆفێران و گه‌شتیاران وه‌رده‌گرن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سێوه خضر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان، سه‌باره‌ت به یاداشتی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا بۆ سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند، پانزە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی، له یاداشتێكدا-داوای سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین، بۆ لیكۆڵینه‌وه له‌و كۆمپانیا و كه‌سانه‌ی كه به نایاسایی له بازگه و خاڵه سنورییه‌كان به ناوی دڵنیاییه‌وه، سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن .
سێوه خضر هەروەها رایدەگەیەنێت، له هه‌ندێك بازگه بڕی دە هه‌زار له هه‌ر گه‌شتیاریك وه‌رده‌گیرێت. بێ ئه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ حكومه‌ت بێت، هه‌روه‌ها له خاڵه سنورییه‌كانی باشماخ، به ناوی دڵنیایی، به‌بڕی ٢٠ تا ٤٠ هه‌زاردینار پارە لە گەشتیاران وەردەگیرێت. بۆیه پێویسته ئه‌م حاڵه‌ته نایاساییه رابگیرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرای ده‌كات، یاداشته‌كه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا كردووه، بۆئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سازبكرێت، کە واژوی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی له‌سه‌ره.