پەرلەمانی بەریتانیا، راپۆرتێک لەبارەی رادەستکردنی کەرکوک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچە-کوردپرێس

لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا، بەرامبەر بە سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لەبارەی رووداوەکانی باشوری کوردستان، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و هەروەها هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەڵوێستی وەرگرت.

لیژنەی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ راپۆرتێکی لەبارەی هەر دوو مژارەکە بڵاو کردەوە. لە بەشێک لە راپۆرتەکەدا، لەبارەی سیاسەتی بەریتانیا لەبارەی کوردەکان، بە تایبەت رووداوەکانی دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، نوسیویەتی، وەزارەتی دەرەوەی هیچ شتێکی بۆ گوتن پێ نییە.

پەرلەمانی بەریتانیا، هەڵوێستی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە کە لە لایەن بۆریس جانسۆنەوە ئاراستە دەکرێ، لە پەیوەندی لە گەڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بە نەشیاو -وەسف دەکات.

راپۆرتەکە، رەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گرتووە کە جەختی لە سەرمافی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنی سەربازی بۆ سەر عەفرین، کردووە.

پەرلەمانی بەریتانیا، سیاسەتی نەشیاوی و نایەکگرتووی وەزارەتی دەرەوەی لەبارەی هەڵوێستە کردنی لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکیا، خستۆتە ژێر پرسیارەوە و هاوکات نیگەرانی خۆی لەم سیاسەتە دەربڕیوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەبارەی رووداوەکانی دوای ریفراندۆمی باشوری کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی و، هێنانی هێزی سەربازی بۆ سەر کەرکوک و شارەکانی دیکە لە لایەن حکومەتی ناوەندی بەغداوە، رایگەیاندووە، روداوەکە و شەڕ و تێکهەڵچوونەکان سنووردار بووە و ژمارەی قوربانیانی ئەم رووداوانە کەم بووە، بەڵام راپۆرتەکەی پەرلەمانی بەریتانیا، سەرکۆنەی سیاسەت و هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی کردووە و، ئاماژەی بەو گوشار  و گەمارۆیانەی سەر هەرێمی کوردستان دراوە و دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا خەمسارد بووە، هەر بۆیە بە توندی رەخنەی لە بۆریس جانسۆن و دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە گرتووە.

پەرلەمانی بەریتانیا هۆشداریش دەدات و دەڵێت، هەڵوێستی نەگونجاوی بەریتانیا بەرامبەر بە رووداوەکانی عێراق، رەنگە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ویستی سەربەخۆیی کوردەکان.

راپۆرتەکە، رەخنەی لە وەزارەتی دەرەوە گرتووە،  کە نەیتوانیوە بە گوێرەی پێوتسی پەیوەندی نێوان پەکەکە و کوردەکانی رۆژئاوای کوردوستان، شی بکاتەوە.

لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی  بەریتانیا، هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە، کە هەوڵ بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی سوریا بدات .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com