نوچە-ئای ٢٤
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە روانگەی وڵاتەکەی،هاوکێشەکانی سوریا نەگۆڕاوان و- وەک پێشتر گەمەکەرێکی ئەم یاریە دەبن.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئسیرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە،١١ی فێبریوەری رایگەیاند، جارێکی دیکە سەلماندمان کە لە ساتە هەستیارەکان، کاتێک روو بە رووی تاقیکردنەوە دەبینەوە یەکگرتوین و بەرامبەر بە دوژمنان، یەکدەنگ دەوەستینەوە.
نەتەنیاهۆ هەروەها دەڵێت، هێڵە سورەکان بە روونی دیاری کراون. هەر کەسێک بیەوێت زەبر لە ئیسرائیل بدات. دەیکەینە ئامانج، ئەمە سیاسەتی ئێمەیە بۆ هەموو کاتێک و لە سەر ئەم بنەمایش بەردەوام دەبین.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی رابردوو هێزی ئاسمانی ئیسرائیل گورزی کاریگەر لە هێزەکانی سوریا و ئێران داوە.