رەوشی منداڵانی عیراق. لە راپۆرتێکی یونسێف-دا

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرباری ئەوەی کە رێکخراوی داعش لە عێراق، تێکشکاوە ودەسەڵات وکۆنتڕۆڵی بە سەر شار و ناوچەکانیدا نەماوە، بەڵام  رادەی نابەرابەری و هەژاری لەم وڵاتە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر لەلایەن داعشەوە ئیدارە دەکران ،رووی لە زیادبوونە.

رێکخراوی یۆنیسێف لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، لە بارەی عێراقی دوای داعش، دەڵێت، بوونی داعش لەو ناوچانەی کە  کۆنتڕۆڵی کردبوون، هۆکارێکی سەرەکی نابەرابەری و پەرەسەندنی دیاردەی هەژاری، بە جۆڕیک  کە لە هەر ٤ منداڵی عێراقی، یەکیان بە هەژاری دەژیت.

راپۆرتەکەی یۆنێسف، ئاماژەی بە ٤ ملیۆن منداڵی عێراقی کردووە کە لە ئێستادا پێویستیان بە یارمەت و فریاگوزاری هەیە.

بە پێی راپۆرتەکە، نیوەی قوتابخانەکانی عێراق پێوسیتییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ،٣ ملیۆن منداڵ لەم وڵاتە بۆ درێژەدان بە خوێندن روو بە رووی کێشەو گرفت بوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com