نوچە-میزان
کۆشكی سپی، ئەمڕۆ یەکشەممە،١١ی فێبریوەری، سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف١٦ی ئیسرائیل و رووداوەکانی رۆژی رابردوو، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیێندراوەەکەی کۆشکی سپی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ئێران و هاوپەیمانانی، دەبێ لە کردەوە وهەنگاوی دنەدەرانە کە ببێتە هۆی ئاڵۆزی و گرژزی زیاتر لە ناوچەکە، خۆ بەدوور بگرن.
راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی داوا لە ئێران و هاوپەیمانانی دەکات، کە سیاسەتەکانیان بەرەو ئاراسەت ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە رێکبخەن.
گوتەبێژی کۆشكی سپی لە بەیاننامەیەکدا، بەرگری لە هێرشەکەی رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کردووە و جەختیش دەکاتەوە، کە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرامبەر بە هێزە سوریەکان و هاوپەیمانانی بەرگری لەخۆی بکات.
پێشتریش،هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و گوتی، ئیسرائیلی مافی بەرگری رەوای لە خۆی هەیە.