وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، کارێکی گرنگ لە هەرێم دەکات

0

نوچەنێت: روداو

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە هەولێرە و ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر دەکاتەوە.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە سەردانەکەیدا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ هەولێر، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزی پێشمەرگە، دەکاتەوە بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە قۆناخی یەکەمدا و دواتر نەخۆشخانەکە فراوانتر دەکرێت. هەروەها سەردانی راهێنەرە ئەڵمانییەکان دەکات کە رێژەیان 150 کەسە و مەشق بە پێشمەرگە دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

جەمال ئیمنکی ، سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، پێشمەرگە سوودی زۆری بینیوە لەو مەشق و راهێنانە و لەو یارمەتییانەی ئەڵمانیا پێشکەشی پێشمەرگەی کردووە.

ڤۆن دێرلاین پێشتر چوارجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەگوتەی پەیامنێری رووداو ئەڵمانیا و هاوپەیمانان مەشقیان بە 20 هەزار پێشمەرگە کردووە.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین

8ی ئۆکتۆبەری 1958 لە دایکبووە

4 ساڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە

4 ساڵ وەزیری خێزان و گەنجان بووە

بە جێگرەوەی ئەنجێللا مێرکڵ دادەندرێت

4 ساڵە وەزیری بەرگری ئەڵمانیایە

خێزاندارە و 7 منداڵی هەن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com