نوچەنێت
ئەندامیکی دیاری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لە حزبەکەی زویردەبێت و لە ماڵەوە دادەنیشێ.
بەپێی زانیارییەکانی سایتی ئاوێنە، لەگەرمیان کێشە دەکەوێتە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیو دادپەروەری، حەسەن جیهاد کە ئەندامێكی دیاری هاوپەیمانییە لەحزبەكەی زویر دەبێت، دوای سەردانی كەسی یەكەمی حزبەكەش، نەگەڕاوەتەوە.
كەسایەتییەکی سیاسی و دیاری سنوری گەرمیان، كە یەكێكە لە ئەندامانی وەفدی كورد لەسەر لیستی هاوپەیمانی بۆ دانوستان لەبەغدا، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەوە ئێستا لەو حزبە زویربووە .
بەپێی هەواڵێکی سایتەکە، زویربونی ناوبراو دوایی ئەوە دێت كە بڕیار بوە لەكۆنگرەی حزبەكەدا، حەسەن جیهاد یەكێك لە كەسەیەكەمەكانی حزبەكەبێت بەڵام کەسێکیتر لە شوێنی ئەو دانراوە. دوای وازهێنانی هەریەك لە عەدنانی حەمەی مینا و بەرهەم ساڵح، بەمەبەستی گەڕانەوەی سەردانی ماڵیان کردووە، بەڵام ئەو رازی نەبووە.
حەسەن جیهاد، بە سایتی ئاوێنەی گوتووە” ئێستا قسەلەسەر وازهێنانم ناكەم و، لە ئایندە رونی دەكەمەوە كە بۆچی زویربووم ”.