تایبه‌ت:نوچه‌نێت
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی ئه‌منی موسڵ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی یه‌كێتی داوه له‌و پاریزگایه داوه‌و ” وه‌ك جاران باره‌گامان نابێت”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری موسڵیان كرد و، داوای كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی یه‌ێتیان له شاره‌كه كرد ، به‌پێی زانیارییه‌كان لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای موسڵ ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داواكه‌ی یه‌كێتی داوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، غه‌یاس سورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی رابردودا وه‌فدێكمان له‌گه‌ڵ پارێزگار و لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه كۆبونه‌وه، داوای كردنه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكانی یه‌كێتیان كرد و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندبون له‌سه‌ری.
غه‌یاس سورچی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی ئه‌منی موسڵ، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی یه‌كیتی دا نه‌ك باره‌گا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستور پێویسته حیزبه‌كان نوسینگه‌یان هه‌بێت له‌جیاتی باره‌گا، ێیشتر یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره و پاسه‌وانی زۆره‌وه له باره‌گاكان بون ، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له جیاتی باره‌گا و مه‌ڵبه‌ند نوسینگه ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ستافێكی چه‌ند كه‌سی.
وته‌بێژه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه. بۆیه پیویسته به‌زووی بگه‌ڕێینه‌وه موسڵ و ده‌ست به چالاكی بكه‌ینه‌وه، كاتی گه‌ڕانه‌وه دیاری نه‌كراوه به‌ڵام هیچ گرفتێكمان نی یه و، مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانمان وه‌رگرتوه.