فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، بۆ رێگرتن له‌ تپه‌ڕاندنی بودجه‌ چی ده‌كه‌ن؟

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێگایەکی فشاری مەدەنی و دیموکراسی  بۆ رێگریکردن لە تێپەڕاندنی بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق بەم شێوەی ئێستا، ده‌گرینه‌به‌ر.

فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ رێگریكردن لە پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ عێراق، ده‌ڵن، هه‌موو رگایه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر. هاوكات بەپێی  چەند سەرچاوەیەکی میدیایی  زۆرینەی سووننەكان لەپەرلەمانی عێراق، لە ده‌نگدان بۆ پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجە بەم شێوەیە پەشیمان بوونەتەوە، لە كاتێكدا بەشداری كۆبوونەوەكەی رابردوویان كردبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارە ی تێپەڕاندنی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بەبێ کورد رایگەیاند”ئێمە وەکو فراکسیۆنە کورییەکان، لە یەکەم رۆژەوە ئەو هەڵوێستەی کە هەمانە بەردەوامین لەسەری، لە بەر ئەوەی پێمانوایە ئەو بودجەیەی، کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بایی نیوەی پێداویستییەکانی خەڵکی کوردستان نییە، ئەگەر بودجە بەم شێوەیەی ئێستا تێ پەڕێندرێت کارەساتە بۆ میللەتەکەمان و لە ئایندەیا کێشەی گەورەمان بۆ دروستدەکات”.

محەمەد عوسمان جەختی له‌وه‌کردەوە ، کە فراکسیۆنە کوردییەکان تا ئێستا سورن لەسەر ئەوەی بودجە بەم شێوەیەی ئێستا تێنەپەرێندرێت”بەردەوام دەبین تائەوکاتەی بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەتوانن ئێمە رازیبکەن، رازی بوونی ئێمەش ئەگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی کوردستان”.

سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەوان هەر ویستیان بەزۆرینەبودجە تێپەڕێنن، دەڵیت”هەموو رێگایەکی فشاری مەدەنی و دیموکراسی دەگرینە بۆ ئەوەی بەم شێوەیە تێنەپەرێندرێت، دەچین بەردەمی مەنەسەی پەرلەمان دەگرین، بەیان دەردەکەین، سەفارەتی ئەمریکای لێ ئاگاردار دەکەینەوە، ئەنجومەنی ئاسایش و مافی مرۆڤ لەجونێف لێ ئاگادار دەکەینەوە، ئەڵێی ئەمانە باوەڕیان بە تەوافوق، دیموکراسی و مافی خەڵکی کوردستان نییە”.

سەبارەت بەئەگەری تێپەڕاندنی بودجە بەبێ کورد بەم شێوەی ئێستا، محەمەد عوسمان گوتی”بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی یەکێ کە لەفشارەکانمان، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کار بکەین بۆئەوەی لە پڕۆژەیاسایی بودجە یان لەپشتی پڕۆژەیاسایی بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com